"ڕۆژئاوا سەلماندی کە دەکرێت جیهانێکى نوێ دروست بکرێت"

سارا گلین چالاکوانى سکۆتلەندی یەکێک لە ئەندامانی شاندی ژنانی بەریتانیایە، کە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە. گلین وتی "دامەزراندنی جیهانێکی دیکە ئەستەم نییە و رۆژئاواش نمونەى ئەو جیهانەیە".

سارا گلین چالاکوانى سکۆتلەندی یەکێک لە ئەندامانی شاندی ژنانی بەریتانیایە، کە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە. گلین وتی "دامەزراندنی جیهانێکی دیکە ئەستەم نییە و رۆژئاواش نمونەى ئەو جیهانەیە".

کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی کەمپەینی " ژنان بۆ عەفرین ڕاپەڕن" بانگەوازی لە ژنانی جیهان کردبوو. شاندێکی ژنانی بەریتانیا وەڵامی ئەو بانگەوازەی دایەوە وسەردانی ڕۆژئاوای کرد. سارا گلین یەکێک لە ئەندامانی شاندی ژنانە و چالاکوانێکى سکۆتلەندییە. پێش گەڕانەوەی بۆ بەریتانیا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

سارا دەستنیشانی کرد، گرنگترین بابەت ئەوەیە، کە هەر لە سەرەتاوە رۆژئاوا سەرنجی ڕاکێشام. بە بزەو پێکەنینێکى پڕ لە مرۆڤانە وتی "مرۆڤ لە ڕوخساری مرۆڤەکان تێدەگات، کە چەندە خۆشحاڵن، چونکە لە کەشێکی ئازاددا دەژین. من لەسەر ئەم بابەتە گەلێک وتارم نووسیوە. من زۆر خۆشحاڵم کە ئەو نووسینانەم سەرەنج دەخاتە سەر دۆخی ئێرە".

"ئێمە قوڵایی کاریگەریی ئۆجالانمان بینی"

سارا راشیگەیاند، ئەوان کاریگەریی ڕامانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان لەسەر تەوای کۆمەڵگە بینیوە و ئەمە زۆر گرنگە. گلین وتی "بەڕاستی شتێکی ناوازەیە کە لە ماوەیەکی کورتدا گۆڕانکاریی ئاوەها خێرا بەسەر کۆمەڵگەدا هاتووە. پرسیاری زۆر لە مێشکمدا دروستبوون و بۆ وەڵامەکانیان دەبێت زیاتر لەگەڵ هاووڵاتییان و چالاکواناندا قسەم بکەم".

سارا دەستنیشانی کرد، دروستکردنی جیهانێکی نوێ ئەستەم نییە و نمونەکەشی ڕۆژئاوایە و لەو بارەیەوە وتى "هەر وەک دەزانن سکۆتلەند داوای سەربەخۆیی دەکات، بەڵام نایانەوێت ئەوداخوازییە وەک پێشتر بێت. هەر کەسێک دەزانێت، کە ئیتر دەبێت سیستم گۆڕانکاریی بەسەریدا بێت. بەڵی دروستبوونی جیهانێکی نوی ئیمکانی هەیە و نمونەی ئەویش ئێرەیە. دەتوانین ئاماژە بە ڕۆژئاوا بکەین. بە ڕاستی مرۆڤ دەتوانیت ببینێت کە شتی زۆر گۆڕاوە".

"پێشگرتن لە کاپیتالیسم گرنگە"

سارا ئەوەی ئاشکرا کرد، کە ئەوان دەزانن دەوڵەت نەتەوە هاوکاریی سیستمی دیموکراتیکی ڕۆژئاوا ناکات و لە درێژەی قسەکانی دا وتیشی "زۆر گرنگە مرۆڤ لەسەر ئەو بابەتە ئاگادار و هۆشیار بکرێتەەوە. ئێمە دەزانین هیچکات دەوڵەت پشتگیریی ئەم سیستمە دیموکراتیکە ناکات، بەڵام چینی کرێکار دەتوانێت تێبگات چییە و دەتوانێت بڵیت، ئەمە شتێکی باشە، ئێمە ڕێگە نادەین  ئەم شتە لەناو بچێت. ئێمە پێکەوە دروستی دەکەین. لەسایەی ئەمەدا ئەم بزووتنەوەیە دەتوانێت ببێتە خاوەنی پێناسێکی نێونەتەوەیی."

سارا ئەوەشی وت، سەردانێکی ئاوەها کورت بۆ تێگەیشتن لە سیستم لە ڕۆژئاوادا زۆر کەمە، بەڵام ئەم سیستمە ئەو شتەیە هیوا دەبەخشێتە مرۆڤ. ئەوەیان لە ڕۆژئاوا بینیوە، مرۆڤەکەن بۆ سەرکەوتن لەگەڵ یەکن و بڕوایان بە خۆیان هەیە.

گلین ئەوەشی خستەڕوو "لێرەدا بۆ ئەوەی سیستم نەکەوێتە ژێررکێفی کاپیتالیزم بەرخۆدان هەیە. بۆ ئەوەی پێش لە کاریگەریی کۆمپانیاکان بگرن، کاری زۆر گرنگ دەکرێت. من کار لەسەر مافی پەناگە و شوێنى نیشتەجێبوون دەکەم. بۆچوون و تێگەیشتن لەسەر لەسەر کۆنتڕۆلکردنی نرخی خانوبەرە و کار بۆ من زۆر گرنگە و بە کارێکى دروستى دەزانم. بۆ ئەو مرۆڤانەی لە ناوچەکانى تر دەژین ئەو بابەتە بووەتە کێشە، بەڵام ئەوەى لێرە هەیە دەکرێت ببێتە نمونە. ئەو گەمارۆیەى خراوەتە سەر ئێرە بووەتە ڕێگرلەسەر زۆر شت، بەڵام لەهەمان کاتدا مەترسیی داگیرکەری و چەوسانەوە و تاڵانکردنی دەرەکیی لەناو بردووە. سیستمێک هەیە، نەبووەتە هاوکاری کاپیتالیزم. هیوای سەرکەوتن بۆ ڕێکخراوەکانی ئێرە دەخوازم و هیوادارم ڕێگە بە تاڵانکاری سیستمی کاپیتالیزم نەدەن."

"شەهیدگەی کوبانێ وعەفرین"

سارا باسى ئەوەشیکرد، کە سەردانی مەزاری شەهیدانی کوبانێی کردووە وئەو باسانەی کە لەسەر گەلی عەفرین بیستوویەتى گاریگەریی زۆری لەسەر دروستکردووە و لە بەردەوامیى قسەکانیدا وتى "دوای ئەوەی کە کوبانێ ئازاد کرا گۆڕی شەهیدەکان بوونە هەبوون. گەلێک هاووڵاتیی کوبانی هەیە کە لە کاتی ڕزگارکردنی ئەو هەرێمانە گیانی خۆیان لەدەستداوە. ئەوە نیشان دەدات کە ئەم مرۆڤانە چەندە باجیان داوە و فیداکارییان کردووە. من زۆر غەمگینم کە پێشتر عەفرینم نەدیوە، هەرکەسێک دەڵیت، لە عەفرین زۆر شت گۆڕابوو سیستمی دیموکراتیک بەهێزتر بوو. هیوادارم بە زوترین کات عەفرین زرگار بکریت و عەفرین ببینم".

"بایکۆتکردنی تورکیا گرنگە"

سارا گلین لە کۆتایی قسەکانیدا وتی "دەبێت دۆخەکە لێرەدا بگۆڕدرێت و باس لە سەر مەترسی و هەڕەشەی دەوڵەتی تورکیا بکرێت. بایکۆتکردنی تورکیا بەڕاستی گرنگە. ماوەیەکە کار لەسەر لەسەر کەمپەینى بایکۆتى تورکیا دەکەین. بۆ ئەوەی من  ئێرەم بە چاوی خۆم بینی، دەتوانم لەمە بەدواوە باشتر کاری بۆ بکەم. نەک تەنها ئەو بابەتانەى کە خوێندومنەتەوە، ئیتر من باسى ئەو شت و بابەتانەش دەکەم کە بینیومن".

ر.م