ڕێژەی گیراوان لە زیندانەکانی ئێران ڕولە هەڵکشانە

ئەندام پەرلەمانی ئێران ، لە دەستەی یاسایی ومافەکانی مرۆڤ (محمد علی مختار پور) رەخنەی لەوە گرت کە یاسای دابەزاندی ژمارەی گیراوان لە زیندانەکانی ئێراندا کاری پێناکرێت .

ئەو ئەندامەی دەستەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی ئێران ، بەڕاگەیاندێکی حکومەتی وڵاتەکەی ووت " بەپێی ئەو ئامارە فەرمیانەی لەلایەن دامەزراوەکانی زیندانەوە دەرچوون ،لە ماوەی کەمتر لە ساڵیکدا رێژەی زیندانیکراوان لە زیندانەکانی ئێراندا بەرز بۆتەوە بۆ ٤،٥% "

(مختار پور) لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەوەی ڕوونکردەوە " یاسا بەرکارەکانی ئێران لەلایەن دادگاکانی ئەو وڵاتەوە بە شێوەی جیاواز لەوەی کە ھەیە جێبەجێدەکرێت "