ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕەتیدەکاتەوە عێراق ڤایرۆسەکەی کۆنترۆڵ کردبێت

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (who) لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تا ئێستا مەترسی ڤایرۆسەکە لەسەر عێراق ماوە و کۆنترۆڵ نەکراوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیاندنەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە عێراق لە هەنگاوی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەماوە و لە ئێستادا عیراق توانیویەتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵ بکات، بەڵام ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (who) هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە و داوا لە ڕاگەیاندنەکان دەکات بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ڕەوشەکە بکەن.

لە هەمان کاتدا وەزارەتی تەندروستی عێراق بە پێویستی دەزانێت لە هیچ سەرچاوەیەکەوە هەواڵ و زانیاری لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە وەرنەگیرێت چونکە سایتی فەرمیان هەیە و لە ڕێگەی سایتەکەیانەوە داویین زانیاریەکان بڵاودەکەنەوە.

عێراق لە ئێستادا ١٣١٨ حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە و ٧٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق