ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی: لە ئێران چالاکوانان بە توندی ئەشکەنجە دراون

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە لە ئێران لە چالاکیەکانی پار و ئەمساڵدا بە توندی چالاکوانان ئەشکەنجە دراون و بەسەدان کەس بەزیندان سزادراون.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لەدژی بەهای بەنزین و گاز لە دەیان شار خۆپیشاندان ئەنجامدران.

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی بە دەیان کەسی وەک شایەک هێناوەتەوە کە ڕژێمی ئێران ٧ هەزار کەسی دەستگیرکردبوو کە منداڵیشیان تێدابوو.

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆڕتێکی لەبارەی پێشێلکاریەکانی ڕژێمی ئێران بڵاوکردەوە و وتی،"ئەشکەنجە توند لەو کەسانە کراوە کە دەستگیرکراون و بەزۆر پێیان وتراوە کە پێویستە بڵێن ئەندامی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و پیاوی دەرەوەن.

ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ناوی ٥٠٠ کەسیشی ئاشکرا کردووە کە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە و وتی،"سزای زیندانی، قامچی و لەسێدارەکان بەسەر سەدان کەس سەپێنراوە."

هەروەها باسی ئەوەکراوە ژە ئەشکەنجەی خنکاندن، کارەبا، لێدان و توندوتیژی زایەندی و دەرهێنانی نینۆک لە بەرانبەر چالاکوانان ئەنجامدراوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا وتەی کەسێک وەرگیراوە کە کارەبایان لێداوە کە دەڵێت،"وەک ئەوە بە دەیان دەرزی بە جەستەمدا بکەن، کارەبایان لێدام." یەکێکی تریش باسی ئەوەی کردووە سەرەو خوار بە شیشی قەسابیەوە هەڵواسراوە.

ز.ش