ڕێکەوتنی ئەمریکا و عێراق کۆتایی بە گفتوگۆکان دەهێنێت

حکومەتی عێراق و ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە دەربارەی ستراتیژی ناوچەکە، بەپێی ڕاگەینراوەکە ئەمریکا لە کەمکردنەوەی هێزەکانی بەردەوان ئەبێت لە چەند مانگی داهاتوودا.

شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق بە سەرۆکایەتی وەزیری کاربەڕێکەرعەبدولکەریم هاشم لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە نوێنەرایەتی دیڤید هیل کۆبووە و دەربارەی ڕێکەوتنی ستراتیژی ساڵی ٢٠٠٨ گفتوگۆیان کرد و ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوی نێوان هەردوو وڵاتدا باس لەوەش کراوە لە ڕووبەڕووبونەوەی داعشدا پێشکەوتنێکی بەرچاو هەیە لە عێڕاق لەبەر ئەم هۆکارەش ئەمریکا لە چەند مانگی داهاتوودا هێزەکانی لەم سنورە کەم دەکاتەوە.

لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەدا کە لە نێوان ئەمریکا و عێراق هەیە، ئەمریکا جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت و ڕێز لە بڕیاری سیاسەتی ناوخۆیی و هەرێمی وڵاتی عیڕاق بگرێت.

هەروەها دەربارەی پرۆژەی ئابوری لە عیڕاق، ئەمریکا بڕیاریدا کە پسپۆر لە بواری ئابوری بنێرێت بۆ عێڕاق لە چوارچێوەی چاکسازی حکومەتی نوێی عێڕاقدا.

دوبارە باس لەوەش کرا کە ئەمریکا نایەوێت بە بەردەوام لە خاکی عێڕاقدا بمێنیتەوە و لە ئێستاشدا مانەوەی لە خاکی عیڕاق لە چوارچێوەی ڕێکەوتنەکانی ٢٠٠٨ ماوەتەوە. ئەو ڕێکەوتنانەش لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە و ڕێککەوتنی هاوبەشە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەش کراوە کۆمپانیا و هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بونیان پارێزراو دەبێت تاکو ئەوکاتەی هەردوو وڵات بڕیار لەسەر کشانەوەیان دەدەن.

ف.ق