ژمارەی ڕفێندراوانی خۆپیشاندانەکانی عێڕاق گەیشتە ٤٨ کەس

خۆپیشاندەرانی عێڕاق لە دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژرا بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر حکومەتی عێڕاق، لە ئێستادا هەڵمەتی ڕەفەاندن لە دژی خۆپێشاندەران ئەنجام دەدرێت.

کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێڕاقی عەلی بەیاتی ڕایگەیاند "ژمارەی ڕفێندراوان گەیشتە ٤٨ کەس، زۆربەی ئەو سکاڵایانەی لە لای ئێمە تۆمارکراوە سەبارەت بە ڕفێندراوان ئەوانەن کە بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردوە".

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد ژمارەیەکی کەم لە ڕفێندراوەکان ئازاد کراون بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین قسەمان بۆ بکەن، بە هۆی ترسەوە ناتوانن هیچ زانیاریەک بدەن بە ئێمە.

چەند سەرچاوەیەکی هەرێمی باس لەوە دەکەن زۆربەی ئەو کەسانەی ئازاد کراون واژویان پێکراوە کە جارێکی تر بەشداری خۆپیشاندان نەبنەوە و بەشێکیشیان بە بڕە پارەیەکی زۆر ئازاد کراون.