ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق گەیشتە ١٠٠کەس

خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی عێراق لە بەغدادی پایتەخت و دیوانیە و چەند شوێنێکی دیکە بەردەوامی هەیە. لە ئەنجامی تەقەی هێزەئەمنییەکان لە خۆپیشاندەران تائیستا ١٠٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٤٠٠٠کەسیش برینداربوون.

سەرەڕای هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و وتووێژلەگەل خۆپیشاندەران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری بەغدا خۆپیشاندانەکان دەستیپێکردەوەو پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕژێنی بەکارهێناوە.

بە پێی هەواڵی میدیا عیراقیەکان ئەمڕۆ لەشاری بەغدا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانەوە ٥ خۆپیشاندەر کوژراون و ٣٠کەسی دیکەش برینداربوونە.

لە شاری دیوانیەش خۆپیشاندان بەردەوامە و لە گەڕەکی حروبەی ناوەندی شارەکە خۆپیشاندەرێک کوژراوەو ١٠ کەسی دیکەش برینداربوونە.

بەپێی دوایین ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی ٥ ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانەکانی عێراق تائێستا ١٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراون و زیاتر لە ٤ هەزار کەسیش برینداربوونە.

ک-ش