ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی عێراق گەیشتە ٢٩ کەس

خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەکانی عێراق بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندەران گەیشتووەتە ٢٩ کەس و زیاتر لەهەزار برینداریش هەیە.

بە پێی هەوالێکی ئاژانسی سکای نیوز کە پشتی بە سەرچاوەکانی نەخۆشخانەکانی عێراق بەستووە، ٢٩ خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و ١٠٠٠ خۆپیشاندەریش برینداربوونە، کە برینی بەشێکیان سەختە.

لە زۆربەی ئەو شارانەی خۆپێشاندانی تێدا بەڕێوەدەچێت، هێلی ئینتەرنێت ڕاگیراوە.

ماوەی ٣ ڕۆژە خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و چەندین شاری دیکەی عێراق بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای چاکسازی و بنەبڕکردنی گەندەڵی و لەدژی بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست خەڵک لەسەر شەقامن و هاوکات ڕژیمی ئێرانیش ئیدانەکرا.