ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری زۆری لەسەر کەرتی گەشتیاری تورکیا دروست کردووە

ڕێکخراوی قەرزی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیان بەر داهاتی %٢ تا ٦%ی داهاتی وڵاتان بە تایبەتی تورکیا کەوتووە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر گەشتیاری نێودەوڵەتی دروست کردووە. وڵاتانی وەک یونان، تایلەند و تورکیا کە داهاتی زۆریان لە کەرتی گەشتیاری دەست دەکەوت، گورزێکی گەورەیان بەرکەوتووە. تورکیا کە لەم ساڵانەی دواییدا تووشی قەیرانی ئابوریش ببوو، بەهۆی کۆرۆناوە بە ملیاران دۆلار زیانی بەردەکەوێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی قەرزی نێودەوڵەتی (ئەی ئێم ئێف) بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە چوار مانگی دواییدا داهاتی کەرتی گەشتیاری نێوە بووەتەوە. بەهۆی کۆرۆناوە لە مانگی نیساندا داهاتی هۆتێلەان ٧٠% و گەشتی فڕۆکەخانەکانیش ٨٠% کەمیکردووە.

داهاتی گەشتیاری تا ٦% کەم دەبێتەوە

بە پێی ڕاپۆرتەکە لە مانگی ئەیلولدا ئەگەر قەدەغەی گەشتیاری هەڵبگیرێت، هیچ جیاوازیەکی ئەوتوو دروست نابێت و لە تورکیا و وڵاتانی تر زیانی ئابوری زۆر دروست بووە. بەپێی ڕاپۆرتەکە تایلەند و یونان لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدان کە زیانیان بەرکەوتووە. زیانی ئەو وڵاتانە ٦% بووە.

زیانی تورکیا لە ئێستادا نزیکەی ٣%یە

بەپێی ڕاپۆرتەکە زیان بەر پورتوگال، فاس، ئیسپانیا، میسر، تورکیا و نەمسا کەوتووە. بەپێی ئامارەکان زیانی ئەو وڵاتانە لەنێوان ٢ بۆ ٥% دەبێت.

لە تورکیا زیانەکە ٣%یە و فەرەنساش ٠.٥% زیانی بەرکەوتووە کە لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتە گەشتیاریەکاندایە.

دەوڵەتی تورک لە کوردستان، سوریا، لیبیا و وڵاتانی تر بۆئەوەی خەیاڵی عوسمانی جێبەجێ بکات لەناو شەڕ ێکی گەورەدایە و بۆ کۆمەڵکوژیەکان پارەیەکی زۆر خەرج دەکات و لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لەناو قەیرانێکی گەورەدایە.

لە ساڵێ ٢٠١٩دا نزیکەی ٤٥ ملیۆن گەشتیار ڕوویان لە تورکیا کردبوو و داهاتیان بۆ تورکیا ٣٤ ملیار دۆلار بوو. ئەمساڵ بە تەنها سەد هەزار کەس سەردانی تورکیای کردووە.

ف.ق