کاربەدەستانی عێراق گەیشتنە باڵیۆزخانەی ئەمریکا

دوای ئەوەی ئەندامانی حەشدی شەعبی و لایەنگرانیان دیواری باڵیۆزخانەی ئەمریکایان تێپەراند، وەزیری ناوخۆ و وەزیری بەرگری عێراق خۆیان گەیاندە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ژمارەیەک سەربازیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

ئەندامان و لایەنگرانی حەشدی شەعبی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان و فەرماندەکانی گروپە شیعەکان خۆیان گەیاندە ناو گۆڕەپانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەخت، کاربەدەستانی عێراقیش خۆیان گەیاندووەتە باڵیۆزخانەکە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، یاسین یاسری وەزیری ناوخۆی عێراق و نەجاح شەمری وەزیری بەرگری عێراق خۆیان گەیاندووەتە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا.

بەپێی هەمان سەرچاوە ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی کە لەناو باڵیۆزخانەکەدان لە ئێستادا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بەرگریکردن لە باڵیۆزخانەکە.

لەلایەکی دیکەشەوە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوی عێراق، داوای لە ئەو کەسانە کردووە کە لەناو باڵیۆزخانەکەی ئەمریکادان بکشێنەوە.

ز.ش