کتیبەکانی حەشدی شەعبی فەرمانی پاشە کشەیان پۆ هاتوە

دەستەی سەپەرشتی حەشدی شەعبی فەرمانی بۆ کتیبەکانی حەشدی شەعبی کرد پێش کۆنوسڵخانەی ئەمریکا چۆڵ بکەن.

 بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی و کوشتنی زیاتر لە ٢٥ چەکداری حەشدی شەعبی، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەوڵیاندا بچنە ناو کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەغداد دوو ڕۆژە پشی کۆنسوڵخانەکەیان گرتوە. لە ئەنجامدا پاسەوانانی کونسوڵخانەکە ڕوبەڕوی ئەو هێزە بونەوە و بە چەکی فرمێسک ڕێژ بەرگریان لە کونسوڵخانەکە کرد.

خۆپیشاندەران ئامادەکاری تەواویان بۆ ئەو چالاکیە کردبو و شەوی یەکەم لە بەردەم کونسوڵخانەکە چادریان هەڵدا و کەرەستەی خواردن و خەوتنیان دامەزراند. لەو نێوەندەدا چەنەها فەرماندەی سوپای عێڕاقی لە هەوڵی کۆنترۆڵ کردنەوەی ڕەوشەکە بوون بەڵام لە ئەنجامدا بێ سود بوو و ئەو گروپانەی لەوێ ئامادە بون سوور بون لەسەر چونە ژورەوەیان بۆ ناو بینای کۆنسوڵخانەکە.

ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ پاراستنی گیانی نێردراوە دیبلۆماسیەکان حکومەتی عێڕاق بڕیاری ڕاگرتنی ئەو پەلامارەی دا و لە ئێستاشدا کۆپتەری ئاپاتچی بەسەر کونسوڵخانەی ئەمریکا دەسۆڕێتەوە لە پێناو پاراستنیان. میلیشیاکانی حەشدی شەعبیش لە چەند ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردوە کە ڕێز لە بڕیاری حکومەتی عێڕاق دەگرن و بڵاوەیان بەو چالاکیە کردوە.