کوردستانیان لە ٢٣ شاری ئەوروپا بۆ ئۆجالان رژانە سەر شەقامەکان

دواى ئاگرکەوتنەوە لە دوورگەى ئیمراڵی، کە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەو گۆشەگیرکراوە، لە دەیان شاری ئەوروپا کورد و دۆستەکانیان بۆ ئۆجالان رژانە سەر شەقامەکان.


دوای ئاگرکەوتنەوە لە دوورگەى ئیمراڵی کورد و دۆستەکانی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی تەندروستیی ئۆجالان لە ٢٣ی شاری ئەوروپا رژانە سەر شەقامەکان و داوایانکرد بە خێرایی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدرێت و رێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکانی وەک سی پی تی و ئەنجوومەنى ئەوروپا رێکخراوەکانى تری مافەکانى مرۆڤ بە خێرایی دەستبەکار بوون بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆخی ژیان و ئاسایش و تەندروستیى ئۆجالان، چونکە کورد و دۆستەکانی نیگەرانن لەبارەى دۆخی ژیان و ئاسایش و تەندروستیى ئۆجالانەوە. گەلی کورد گۆشەگیریش قبوڵ ناکات و دەبێت کۆتایى بە گۆشەگیری داسەپێنراو بەسەر ئۆجالاندا بهێنرێت، چونکە ئۆجالان هێڵی سورە و جارێکیتر ئەوەتان بەبیر دەهێنینەوە.

کورد و دۆستەکانی بە پشتیوانى و پێشەنگیی رێکخراوەکانى ژنان، ئامارا و گەنجان و چەپەکان و چالاکییان رێکخست و چالاکوانان بە بەرزکردنەوەى وێنە و پۆستەرەکانى ئۆجالان و ئاڵاکانى تری پەیوەندیدار بە بزووتنەوەى کورد و وتنەوەى دروشمەکانى "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ئازادی بۆ ئۆجالان"، "دیکتاتۆر ئەردۆغان" خۆپیشاندانەکانیان بەڕێوەبرد.

کورد و دۆستەکانیان لە شارەکانى ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید، گۆتەبۆرگ، مالمۆ و هێلسینبۆرگ لە وڵاتى سوید  رژانە سەر شەقامەکان. هاوکات کورد و دۆستەکانیان لە ئەڵمانیاش لە شارەکانى ئۆبیرهاوسین ، دۆرتموند، شتوتگارت، دوسیلدۆرف، هیلدیسهیم، نورنبێرگ، ئیسین، کۆڵن، بەرلین، برێمن.

هەروەها لە شارەکانی لاڤیرۆ و مارسیلیای یونان و ئیتالیا خۆپیشاندان رێکخراو و شانبەشانی ئەوەش لە شارەکانى پاریس، ستراسبۆرگ، مولهاوسی فەرەنسا و لە شاری لاهای هۆڵندا و بێرن و جنێڤ و باسلی سویسرا خۆپیشاندان رێکخران.

****

****

 

****

****

****

****

 

ژ.ت