کوژرانی ٤ پۆلیس لە عەرەبستان

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆسەر بەندێکی کۆنتڕۆڵی پۆلیس-ی عەرەبستانی سەعودی لە نزیک سنووری یەمەن ٤ پۆلیس کوژران.

بە پێی هەوڵی ئازانسی سەعودی (اس پی آی ) لە پارێزگەی ئاسیر لە باشووری عەرەبستان لە دژی بەندێکی کۆنتڕۆڵ-ی پۆلیس هێرشێکی چەکدرای ئەنجامدراوە.

ڕاگەێندرا کە لەئەنجامی ئەو هێرشەدا ٤ پۆلیس کوژراون و ٤ پۆلیسی دیکەش بریندار بوونە.

 پارێزگای ئاسیر لەسەر سنووری یەمەن هەڵکەوتووە کە بەشێکی هەرە زۆری لە ژێر کۆنتڕۆڵی حەوسییەکاندایە. تا ئیستا چەندین جار حەوسییەکان لە ڕێگەی موشەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی سەعودییە.