کۆرۆنا دوژمنە گەورەکەى کۆمۆنیستەکانى ئێرانی کوشت

سەرتیپ ناسر شەعبانی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانى سوپای پاسداران و جێگری بڕیارگەى ساروڵای تاران بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە مرد.

بەپێى راگەیاندنەکانى دەوڵەتى ئێران، ناسر شەعبانی فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران دوێنێ هەینی ٢٣ی رەشەمە / ١٣ی ئادار بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە مردووە.

شەعبانی ماوەى ٣٧ ساڵ ئەندامی سوپای پاسداران بو و چەندین پۆستی گەورەى وەک فەرماندەی سوپای کرماشان لە کاتی جەنگ لە دژی چەکدارەکانى موجاهیندنی خەڵق لە ئەستۆدا بووە.

ئەو فەرماندەیەى سوپای پاسدارن لە سەرکوت و کوشتاری رەوتە چەپگەراکانى باکووری ئێراندا بەشداریی زۆری هەبووە. هەروەها لە پۆستی فەرماندەیی سوپای پاسداراندا بەشداریی لە هەموو سەرکەوتکارییەکانى دژ بە گەلانی ئێران کردووە و بە تایبەتى لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەنزەلی، گونبەد و سیستان و بەلوچستاندا زۆر بە توندی گەل و خەڵکی سەرکوتکردووە.

ژ.ت