کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێراق ٢١٦ بەربژێری ڕەتکردەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوای ئەوەی بەربژێری ٢١٦ ڕەتکردەوە ٢٤ سەعات مۆڵەتیشی داوەتە لیستەکانیان تا بەربژێری دیکە دەستنیشان بکەنەوە.

 

ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق ڕایگەیاند، دوابەداوی ئەوەی لیستی بەربژێرەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەوانەی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەریی و بەڵگەوە تاوان و وەزارەتەکانی بەرگریی، ناوخۆ، خوێندنی باڵا و پەردوەردە کردوە،  وردبینی و؟بەدواداچوونی تەواویان بۆ کراوە و  ئەمڕۆش دەرئەنجامەکەیان گەشتووەتەوە کۆمسیۆن.

 بەگوێرەی دەرەنجامەکان، ڕزگار لە کۆی ۷ هەزار بەربژێر ، ٢١٦یان سیڤیەکانیان ڕەتکراونەتەوە. هۆکاری ڕەتکردنەوەکەش بۆ  بڕوانامەی ساختە،  هاوکاریکردن و ئەندامبوونی ڕژێمی بەعس و فەرمانبەربوون و بوونی پلەی سەربازی دەگەڕێتەوە. کە ئەم دوانەی دواییان دەبێت دەست لە کارەکانیان بکێشنەوە ئەو کات بەربژێربوونیان پەسەند دەکرێت.
 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، جەخت دەکاتەوە، دەبێت لیستەکان لە ماوی ٢٤ سەعاتدا بربژێری جێگرەوە دەستنیشان بکەن، ئەگینا مافیان دەفەوتێ.
 

شایانی وەبەبیر هێنانەوەیە، بڕیارە لە ڕێککەوتی  ١٢ی مانگی ٥ی ئەمساڵ ۲۰۱٨ هەڵبژاردنی ئەندامانی پارلەمانی ئێراق ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو مەبەستش  ٨٨ لیست و هاوپەیمانی بە زیاتر لە ۷ هەزار بەربژێر  کێبڕکێ  بۆ  بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانەکە دەکەن.
 
هـ.هـ