کۆنفرانسی هەدەکە: فاشیزم دەڕوخێت و دەرگای ئیمڕالی دەکرێتەوە

دەیەمین کۆنفرانسی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان-هەدەکە، لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، تێیدا جەخت لە شکاندنی گۆشەگیری ئیمرالی کرایەوە، هاوکات بە وتنەوەی"فاشیزم دەڕوخێت" ساڵی ٢٠٢٠یان بە ساڵی سەرکەوتنی گەلی کورد ناوبرد.

لە دەیەمین کۆنفرانسی ژن-ی لێژنەی گشتی هەدەکە، هاووتەبێژی هەدەکە گولستان کلچ کۆچیگت وتی: "ئێمەش دەمانەوێت لەم وڵاتە رۆژەڤی خۆمان دروست بکەین. ئێمە دەمانەوێت ئەوە ئێستا جێبەجێ بکەین" هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گیوڤەنیش وتی: "هیوادارین ساڵی ٢٠٢٠ بکەینە ساڵی ئازادی گەلی کورد، بۆ ئەوەش دەبێت گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان کۆتایی پێ بێت".

کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)١٠یەمین کۆنفرانسی ژن-ی لێژنەی گشتی لە هۆڵی کۆنفرانسی هۆتێل ئاکار ئینتەرناسیۆنال لە ئەنقەرە بەڕێوەبرد. هاوسەرۆکی هەدەپەش پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گیوڤەن، پەرەلمانتاری هەدەپە سالحە ئایدەنیز، هاوسەرۆکی سیکەپە جانان یوجە، دایکانی ئاشتی و چەندین کەس بەشداری کۆنفرانسە بوون.

لە هۆلی کۆنفرانسەکە پانکارت بە نووسراوەکانی: "بە سەرهەڵدانی ژنانی رۆژئاوا، شیلی، سودان، ئێران بەرەو بونیاد نانی ژیانێکی نوێ"، "ژیانی ئازاد بونیاد دەنێین" بەرز کرانەوە. هاووتەبێژی هەدەکە گولستان کۆچیگت وتەی کردنەوەکەی پێشکەش کرد.

هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پەروین بولدان، لە دەیەمین کۆنفرانسی ژنانی گشتی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، لەبارەی رۆژەڤەکانی ئێستا هەلسەنگاندنی گرنگی کرد.

بولدان، لەبارەی کوشتنی فەرماندەی هێزەکانی قودس قاسم سلێمانی و هاوکاری فەرماندەی گشتی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی موهەندیس و بریاری رەوانەکرنی هێز بۆ لیبیا لەلایەن تورکیاوە پەسەند کرا، قسەی کرد ورایگەیاند کە قۆناغەکە بەرەو شەڕی سێیەمی جیهان دەچێت.

بوڵدان لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: "لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست و تورکیا پێشکەوتنی گرنگ روو دەدەن. هەموو وڵاتان بەپێی بەرژەوەندییەکانی سەردەمێک شەڕی نوێ دەژین. بە رەوانەکردنی لیبیا کە تورکیا پەسەندی کرد، تورکیا بەرەو شەڕی سێیەمی جیهانی دەبات. دەبێت کە کوشتنی قاسم سلێمانی وەکو هاوسەنگییەکی توێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێش بکەوێت، هەلیبسەنگێنین و تێی بگەین. جیهان ئیتر بەرەو شەڕی سێیەمی جیهان دەچێت، ئەوانەی ئەو بریارانەش دەدەن پیاون، بەڵام ئەوانەی دوو جار دەمرن، بەداخەوە ژنن.

باوەڕمان وایە کە هەموو کێشەکانی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دیالۆک، دانووستان و دیبلۆماسی چاراسەر دەبێت. بێگومان هیچ کێشەیەک بە شەڕ، کوشتن و کۆمەڵکوژیی چارەسەر نابن. هەر شەڕێک، شەڕێکی دیکە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و دەبێتە هۆی مردنی خەڵکی بێگوناح. هیوادارین کە تورکیا بەپێی قۆناغێکی دیالۆگ و دانووستان رەفتار بکەن. بەڵام بەداخەوە، تورکیا لە جیاتی ئەوەی ئەوە بکات، بۆ هەموو شەڕێک، سەربازەکانی ڕەوانە دەکات.

تورکیا ئەو بڕیارەی لە دەرەوەی ئیرادەی گەلان داوە. گەلانی تورکیا هیچ کات ئەو شەڕی قبوڵ نەکردووە و هەمیشە ناڕەزاییان دەربریوە. چونکە هەموو شەڕێک، قەیران و ئاڵۆزیی تازە بۆ گەلانی تورکیا لەگەڵ خۆی دەهێنێت.

کۆچیگت سەرنجی ڕاکێشایبە سەر کوشتنی سێڤی دەمیر، پاکیرە نایر و فاتیمە ئویار-ی وەبیر هێنایەوە و دەستی بە قسەکردن کرد. کۆچیگیت، باسی لەوەش کە کە لە هەموو شوێنێکی جیهان ژن لەدژی توندی و دەسەڵاتی پیاو تێدەکۆشێت و وتی: "ژن لەدژی جیاکاری، دەستدرێژی و توندوتیژی بەرخۆدان دەکەن. لە پاریس ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان کوژران. بە هاوکایی هێزە نێونەتەوەییەکان کوژران. تێکۆشانی ئەوان تێکۆشانی ئێمەیە. ئێمە سەری رێز و نەوازش بۆ یادی ئەوان دادەنەوێنین. هەموو توندوتیژی داگیرکەران رەنجی ژنان پێشدەکەوێت. ژنان لەدژی ئەو توندوتیژییە تێدەکۆشن. ئێمە ئەو راستییە دەبینین و تێدەکۆشین. بە سەرهەڵدانی ژنان لە شیلی، لوبنان، هەتا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکۆشانی ئازادی ژن بڵاو دەبێتەوە. ئێمە دەمانەوێت ژیانێکی نوێ بونیاد بنێین".

کۆچیگیت دەستنیشانی کرد، کە لەدژی سەرجەم هێرشەکان بەرامبەر ژن لە زیندانەکان بەرخۆدانی دەکەن و وتیشی: سڵاو لە گوڵتان کشاناک و سەرجەم گیراوانی دیکەی ژن لە زیندانەکان دەکەین، ئاکەپە لە ژنانی ئازاد دەترسێت، هەرچی دەبێت با ببێت، ئێمە تەسلیم نابین، ئەمڕۆ بەهەزاران ژن لە کۆڵانەکانن و فکری ڕزاوی ئاکەپە ئیدانە دەکەن، تورکیا ناسنامەیەکی نوێ دەدات بە لیبیا و هاوکاری هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ دەکات، پاش کوشتنی قاسم سلێمانی، ئاگری شەڕ لەناوچەکە پەرەی سەند، ئەم پەرەسەندنەش دیکتاتۆرییەتی مێرد دەیسەپێنێت، ئەردۆغان، ترامپ و پۆتین لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان شەڕ پەرەپێدەدەن، پێویستە ئێمە وەکو ژن لەدژی ئەو شەڕە تێکۆشانی ئاشتی بەهێزتر بکەین، پێویستە ئێمە بەیەکەوە لەدژی بیری زیهنیەتی مێرد تێبکۆشین.

کۆچیگیت داوای سەرجەم ژنان کرد خۆیان بەڕێکخستن بکەن و ڕاشیگەیاند: کاتێک ئێمە لەگەڵ یەکتر بین هیچ هێزێک ناتوانێت باوەڕی ئێمە بشکێنێت، پێویستە ئێمە زیاتر خۆمان بگەیەنینە ژنان، ئێمە ئێستا لە تورکیا یەکێتی هەرە گەورە بونیاد دەنێین، پێویستە ئێمە زیاتر خۆمان بەڕێکخستن بکەین.

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەکە-ش ئاماژەی بۆ برایەتی کوردان و فێرنەبوونی زمانی ملیۆنان کورد کرد و وتی: داوا لە سەرجەم ژنان دەکەم هەوڵ بدەن بۆ فێربوونی زمانی کوردی، ژنانی ڕۆژئاو بۆ هەموو جیهان بوونە نموونە، لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری گەورە دروست دەبێت، فاشیزم بۆ بەردوامبوونی خۆی ژنان دەکوژێت، ژنان لە شیلی، سودان و میسر و چەندین وڵاتی دیکە بەرخۆدانی دەکەن، ٨ساڵە بە پێشەنگایەتی ئارین میرکان، کادەر ئۆرتاکایا و ژنانی دیکە شۆڕشێک پێشکەوت، ئەم شۆڕشە بەهەموو جیهان بڵاو بووەوە، لە هەموو جیهان بوونە نموونە، ژنان لە شیلی تێکۆشانی ژنانی ڕۆژئاوایان بۆخۆیان کردە نموونە، هیچ کەسێک نەیتوانی لەبەرامبەر داعش بەرخۆدانی بکات، بەڵام ژنانی ڕۆژئاوا بە هەلهەلە و بەرخۆدانی خۆیان تێکۆشین و لە جیهان بوونە نموونە.

گیوڤەن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە نیوەی ناسنامەی جیهان لە ژن پێکدێت و وتی: ئێمە وەک ژنانی هەدەپە و کەجەدە، نوێنەرایەتی ژنان دەکەین، بەڵام خۆمان ناگەیەنین بەژنان، ژنان لە چاوەڕوانی ئێمەنە، پێویستە بچینە ماڵەکانیان و خۆمان بگەیەنین پێیان، ئێمە لەسەر ناوی ئەوان بووینە هاوسەرۆکی پارت و شارەوانی، بەڵام ئەمەش بەس نیە، فاشیزم بەهەموو هێزی خۆی دژی ئێمە دەوەستێتەوە، دەبێت لەدژی ئەمە خۆمان بگەیەنین بەسەرجەم ژنان، ئامانجی ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەوەیە کە گەلی کورد ئازاد بکەین، ساڵی ٢٠٢٠ بکەینە ساڵی ئازادی گەلی کورد، پێویستە گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی بێت، لە کەسایەتی بەڕێز ئۆجالاندا، لەسەر هەموو کەسێک گۆشەگیری هەیە، وەرن هەموومان بەیەکەوە گۆشەگیری بشکێنین، دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئازاد بێت، ئەوەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی پێشبخات، پارادیگمای بەڕێز ئۆجالانە.