کۆچەر بیرکار هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشی داگیرکەری تورک نیشاندا

پڕۆفیسور دکتور کۆچەر بیرکار ناڕەزایی تووندی نیشانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دا.

بیرکار کە خاوەنی خەڵاتی فیڵدسە، لە میدیای کۆمەڵایەتیدا پەیامێکی لەبارەی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەدژی ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە.

پڕۆفیسور بیرکار وتیشی، "ئاگر لە ماڵ و حاڵی کوردان بەردەدرێت، وڵاتی کورد تاڵان دەکرێت، منداڵەکانیان دەکوژرێت، لێ جیهان وەک ئەوەی سەیری فیلمێک بکات بێدەنگە. بە ڕاستی جیهانێکی سەیرە."

بیرکار هەروەها سەرۆکەکانی کورد ڕەخنە دەکات و دەڵێت، "لە هەموویان خرابتر ئەوەیە، لە ئێستادا گەلی کورد قینی لەدڵدایە و خوێن گەرمە. بەڵام دوای چەند مانگ هەموو شتێکیان لەبیردەچێتەوە و بە خۆشحاڵیەوە سەردانی تورکیا دەکەن.

ف.ق