کێ بەرپرسیارە لە ڕفاندنی چالاکوانانی عێڕاق؟

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی عێڕاقی ئاشکرای کرد، ژمارەی ڕفێندراوەکان گەییشە ١٦٦ کەس و سەرجەمیشیان لە خۆپیشاندەرەکانن.

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی عێڕاقی ژمارەی ڕفێندراوانی ناو خۆپیشاندانەکانی عێڕاقی ئاشکرا کرد و باسی لەوەش کرد زۆربەی ئەو کەسانە لە ناو خۆپیشاندانەکان ون بونە و هەنێکیشیان ڕاستەوخۆ لە ناو گۆڕەپانەکان ڕفێندراون.

 لایەنە ئەمنیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دیاردەیە لە ڕێگەی چەند گروپێکەوە ئەنجام دەدرێت کە تا ئێستا ئاشکرا نین کێن بەڵام دڵنیان لەوەی ئەم گروپانە لە دەرەوەی یاسان.

 لە ٢٠ی دیسەمبەردا گەنجێک دەکەنە ئامانج و دەیکوژن بە ناوی محەمەد ئەلعسمی تەمەن (٢٦)ساڵ لە ناو شاری ناسریەی خواروی عێڕاق، لەو پەلامارەدا چەکی بێ دەنگ (کاتم) بەکار هێنراوە. ئەوەی جێی گومانە ئەوەیە چەند سەرچاوەیەکی هەرێمی ئاماژە بەوە دەکەن ئەو چەکدارانە سەر بە میلیشیا شیعەکانی نزیک ئێرانن و بە تەواوی لە لایەن ئێرانەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

 

تا دێت ئاڵۆزیەکانی ناوخۆی عێراق پەرە دەسێنیت لە ئێستادا سەرۆک کۆماری عێڕاق نامەی دەسلەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمان کردوە،  سەرۆک وەزیرانش ماوەی مانگێکە هەڵنەبژێردراوە و پەرلەمانیش نەیتوانیوە ببێتە وەڵامدەرەوە بۆ داواکانی خۆپیشاندەران.

چاودیرانی سیاسیش پێان وایە" ئەوەی کە لە عێڕاق ڕوو دەدات زۆر مەترسیدارە، عێڕاق لە شەڕی ناوخۆوە زۆر نزیک دەبێتەوە".