کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (ک ن ک) لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات (ANF) نێردراوە، سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ڕۆژناوان و چالاکوانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان عه‌دنان ره‌شیدی و هاوسەری و منداڵەکەیان ناڕەزایەتی توندی نیشان داوە و کردەکەی بە تاوانێکی نزم و ڕەفتارێکی قێزەونی نامرۆڤانه بەناو کردوە و خوازیارەحکومەتی هەرێمی کوردستان تاوانکاران ده‌ستگیر بکات و بە سزایان بگەیەنێت.
دەقی تەواوی بەیاننامەکەی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (ک ن ک):
وه‌ک هه‌موو ئاگادارن که له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا و له ناوچه‌ی پێنجوێن چه‌ند که‌سێکی ده‌مامکداری تاوانبار به ناوی ده‌زگای ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چوونه‌ته سه‌ر ماڵ و خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نوس و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بەڕێز عه‌دنان ره‌شیدی. دوای لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر، به زه‌بری چه‌ک و شکاندنی ده‌ستێکی ناوبراو و سوکایه‌تی و هێرشکردنه سه‌ر هاوسه‌ر و کچه‌که‌ی و وێنه‌گرتنیان، که ئەمە نزمترین و قێزەونترین ئاستی ره‌وشت و ره‌فتاری نامرۆڤانه‌یه. له ژێر فشار و زه‌نگی ده‌روونیدا ناوی چه‌ندان چالاکوانی تری ئه‌و بواره‌یان لێ سه‌ندون. که ئه‌مه‌ش جارێکی تر مه‌ترسییه له سه‌ر ژیان و گیانی ئه‌و که‌سانه که له ژێر ده‌سته‌ڵاتی رژێمی ئێران‌دا نیشته‌جێن.
ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (که‌نه‌که) له کاتێکدا به توندی ئیدانه‌ی هێرشی دڕندانه‌ی سه‌ر کاک عه‌دنان و هاوسه‌ره به‌رێزه‌که‌ی ده‌که‌ین، رایده‌گه‌یه‌نین، که:
ئه‌م تاوانه له ژێر ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به گشتی و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌نجام دراوه، بۆیه ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی یه‌که‌م له‌سه‌ر شانی ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها ده‌سته‌ڵاتدارانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه، که هه‌موو توانای خۆیان بخه‌نه کار بۆ دۆزینه‌وه و به‌سزاگه‌یاندنی بکه‌رانی رووداوه‌که.
تاوانه‌کانی رابردوو که دژ به چالاکوانان و تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌لاتی کوردستان له رابردوودا له باشور روویانداوه، به داخه‌وه وه‌ک پێویست به‌دواداچوونیان بۆ نه‌کراوه و تاوانباران به سزا نهگهیهنراون، بۆیه به‌داخه‌وه ئه‌م تاوانانه به‌رده‌وام دووباره ده‌بنه‌وه.
به‌رێز عه‌دنان ره‌شیدی ناوی وه‌ک په‌نابه‌ر له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان تۆمارکراوه، ئه‌ندامی رۆژنامه‌نوسانی نێوده‌وڵه‌تییه، پێویسته ته‌واوی مافه‌کانی پارێزراو بێت و وه‌ک په‌نابه‌رێکی هه‌ڵاتوو له ده‌سته‌ڵاتی ئێران، که په‌نای بردۆته به‌ر کورستانی باشور داکۆکی لێبکرێت و ئاسایشی ژیان و گیان بۆ دابین بکرێت.
ناوبراو یه‌که‌مجارو یەکەم کەس نییه که کاری تۆقاندن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و زیندانیکردنی له باشوردا به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدرێت، بۆیە ئێمە لە کۆمیتەی مافی مرۆڤ / کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داواکارین بە زوو ترین کات دەزگا پەیوەندی دارەکانی کوردستان بکەرانی ئەوتاوانە قێزەونە بدۆزنەوەو ڕوبەڕوی دادگا بکرێنەوە.
هـ.هـ