گه‌ریلاكان له شه‌مزینان گورزێكی دیكه‌یان له داگیركه‌ران دا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژا ستار له ناوچه‌ی شه‌مزینان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، لایه‌نی كه‌م ٢ سه‌رباز كوژراون.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژا ستار له ناوچه‌ی شه‌مزینان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، لایه‌نی كه‌م ٢ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا به‌رده‌وامن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، «كاتژمێر ٩:٣٠ی ڕۆژی ١٣ی حوزه‌یران\٢٣ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی بناری شكێرێ كه ئاسایشی سه‌ربازگه‌ی بێزه‌لێی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ ده‌پارێزن، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا به‌تووندی له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی دوژمن درا. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانیان ڕوون نه‌بوویه‌وه.»
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١١ له دژی سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی تورك له ده‌ڤه‌ری ده‌ریێ پهن كه له ناوچه‌ی گۆڤهندێی سه‌ر به شه‌مزینان هه‌ڵكه‌وتووه، زنجیره‌یه‌ك چالاكیی نیشانه‌شكێنییان كرد. له‌و چالاكییانه‌دا ٢ سه‌رباز كوژران.»
ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای تورك هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «كاتژمێر ٢٠ی ڕێكه‌وتی ١٣ی حوزه‌یران\٢٣ی جۆزه‌ردان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر دۆڵی چل و چوار-ی سه‌ر به هه‌رێمی خواكورك-ی له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بۆردومان كرد. له‌م بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.»
s.m