'بە تێکۆشانی هاوبەشی گەل و گەریلا دەتوانرێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت'

بێریڤان مەروان گەریلای یەژاستار ڕایگەیاند، بە تێکۆشانی هاوبەشی گەل و گەریلا دەتوانرێت کۆتایی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بهێنرێت و وتی،"دۆزی ڕەوای کورد بە شەڕی گەلی شۆڕشگێری سەردەکەوێت."

بێریڤان مەروان گەریلای یەژاستار باسی ئەو سیاسەتەی کرد کە لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا لەدژی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت و وەبیریهێنایەوە کە دەوڵەتی تورک لەم دواییانەدا لە باشووری کوردستان سیستمی جاشایەتی دروست دەکات و بەو هۆیەوە گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی لە قۆناغێکی زۆر گرنگدان.

بێریڤان مەروان ڕایگەیاند، پێویستە هەموو کەسێک بێوەستان تێبکۆشێت و وتی،"بە گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی گەلی هەرێمەکە بەردەوامە. بە سەرۆکایەتی دەوڵەتی تورک و زلهێزەکان، هێرشی دژی گەلی کورد، زمان و کەلتور و سروشتی کوردستان بەردەوامە.

هێرشی داگیرکەری لەبەرانبەر حەفتانین لە گۆشەگیری ئیمڕالی جیاوازتر نین. پەیوەندی ئەو هێرشە داگیرکەریانە بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیەوە لەژی گەلی کورد هەیە. هەرێمی هەفتانین هەرێمێکی وایە کە گەلانی کورد، ئاشووری، ئەرمەن پێکەوە تێیایدا دەژین. بە درێژایی مێژوو ڕۆحی دیموکراتیک و نەتەوەیی لە حەفتانین هەیە. لەبەرئەوەش دەوڵەتی تورک دەیەوێت باشووری کوردستان و هەموو هەرێمەکە داگیربکات و کەلتور و وڵاتپارێزی هەرێمەکە لەناوببات."

'پێویستە کەس لەبەرانبەر سیاسەتەکانی دوژمن هەڵنەخەڵەتێت'

بێریڤان مەروان ئاماژەی بە تێکۆشانی هاوبەشی گەل و گەریلادا و وتی،"دۆزی ڕەوای گەلی کورد بە شەڕی گەلی شۆڕشگێری سەردەکەوێت. دەوڵەتی تورک زیانێکی زۆر لە گەلانی هەرێمەکە دەدات، بەڵام هەرچیەک دەکات ناتوانێت لە خاکەکەی دووربخاتەوە. نیشانەی ئەوەش بەرخۆدانی حەفتانینە. دەوڵەتی تورک هەموو هێزێکی بەکاردەهێنێت و ناتوانێت ئاستەنگیەکانی گەریلا لە حەفتانین لەبەردەم پێشکەوتنەکانی هەڵگرێت. هێزی کەس بەشی ئەوە ناکات کە خاک لە دەستمان دەربهێنێت، دوژمن ئەمجارە بە ئامانجەکانی ناگات. لەبەرئەوەی گەل و گەریلا گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە دەستکەوتەکانیان زیاد دەکەن و دەپارێزن."

بێریڤان مەروان باسی سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک کرد و وەبیریهێنایەوە کە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات گەلی باشوور بکاتە جاش. بێریڤان مەروان وتی،: ئامانجی دەوڵەتی تورک ئەوەیەکە نۆکەر بۆخۆی دروست بکات. بەو سیاسەتە کورد لەدژی کورد شەڕبکات. بێگۆمان گەلەکەمان ئاگاداری ئەو سیاسەتە قێزەونەی دەوڵەتی تورکە. بەڵام هەندێک خایین لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە هەڵدەخەڵەتێنرێن و هاوکاری دوژمن دەکەن. وەک گەریلایەک کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانە، ئەو دۆخە بۆ ئێمە زۆر ناخۆشە. دوژمن بۆ لەناوبردنی کورد هەموو ڕۆژێک پلانی نوێ دادەڕێژێت، بەڵام پێویستە کەس ڕێگا نەدات لە لایەن دوژمنەوە هەڵبخەڵەتێنرێت."

'کێ بەشداری لە ئۆپەڕاسیۆنی دژی گەریلا ببێت، دەبێتە ئامانج'

بێریڤان مەروان ئەو نۆکەرانەی کە بوونەتە جاش و بەشداری لە ئۆپەڕاسیۆنەکان دەکەن، هۆشیار کردەوە و وتی،"ئێمە ئامادەین بۆ پاراستنی گەلەکەمان خوێنمان بڕێژین و گیانمان بەخت بکەین. ئێمە نامانەوێت جاشەکان بکوژین، بەڵام کێ بەشداری لە ئۆپەڕاسیۆنەکان ببێت و دەستیان لە خوێنی هەڤالانماندا هەبێت دەبێتە ئامانجی ئێمە. ئێمە رێگا نادەین خاکی پیرۆزمان لە لایەن کەسانی قێزەونەوە پیس بکرێت. لەبەرئەوەش ئەگەر جاشەکان بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بکەن و دژی گەریلا بووەستنەوە، لێیان نابۆرین.

پێویستە هەر گەنجێکی کورد ئەم پرسە لە خۆی بکات، 'من تا چ ڕادەیەک خاوەنداری لە خاکەکەم دەکەم؟ ڕێبەر ئاپۆ جەندین ساڵ بۆ ئازادی گەلی کورد تێکۆشانی کرد. پێویستە هەموو کەسێک وانە لە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ وەربگرێت. پێویستە بڵێت ئێدی بەسە و بەشداری تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد ببێت."

ف.ق