گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی خانتووری بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی گەریلاکانی لە ٩ی ئەیلول لە گۆڕەپانی خانتوور بڵاوکردەوە کە ٥ سەرباز تێیایدا کوژران و ٧ سەربازیش برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکە ڕاگەیەنراوێکێ بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا ٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:١٥ هێزەکانی یەژاستارمان لە گۆڕەپانی خانتوور لەدژی داگیرکەران لەسەر گردی موهابەری چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە بە بەهێزی لە سەنگەرەکانی دوژمن درا، بە گشتی ٥ سەرباز سزادران کە یەکێکیان پلەدارە و ٧ سەربازیش بریندار بووون.

ف.ق