"گەریلا قوتابخانەی ژیان و ڕاستییە"

بۆ پێناسەکردن و ناسینی گەریلا پێویستە سەرەتا لە تێکۆشانی ئەوان تێبگەیت، بەمشێوەیە مرۆڤ دەتوانێت بە پێناسەیەکی بە واتاتر و بە نرختر سود وەربگرێت.

گەریلا بۆ گەلەکەی هیوای ژیان و ئازادییە، یاخوود فیداکاری ڕزگاری و ئازادی وڵاتی خۆیەتی، لەبەرئەمەش خۆی دەسپێرێتە ڕێگایەکی بێ کۆتایی تا ڕاستیەکان بە ژیان بدات.

بەپێکەنینەکانی خۆی هیوا دەبەخشێت

لەبەرئەمەش، ڕۆژێک لە دیمەنگرتنی گەریلایەکی ژن یان بەناوی خۆی کە دەناسرا"بەهار زاگرۆس" لە شوێنی کار کە من بینیم، زۆر دڵگیرو سەرنجڕاکێش بوو، دەتگووت لە ڕووناکی چاوەکانیدا دەریای ئازادی هەیە، بەڵام من بینیم چەندە لە شەڕدا بەغیرەت و بەهێزن، بەڵام لەبەرامبەر کامێرادا نەیدەتوانی قسە بکات، بەتەنها بە پێکەنینەکانی هیوای دەبەخشی، بەپێناسەی پێکەنینێکی خۆی دەسپاردە ڕێگای ژیان و هیوا.

مرۆڤ دەتوانێت لە تێکۆشان و فیداکاری ئەوان و ڕێگای هەڤاڵانی ئەواندا سووربوونی ئەوان ببینێت، ئەوکات مرۆڤ دەتوانێت ببینێت کە تا چەندە لە هێڵی ئازادی خۆیان سوورن، بۆ تۆڵەکردنەوە گیانی خۆیان فیدای گەل و وڵاتی خۆیان دەکەن، لەبەرئەمەش لەگەڵ ڕاستیەکاندا بوونەتە یەک، لەبەرامبەر یادگارییەکانی ئەواندا زۆرجار مرۆڤ سەرسوڕمان دەبێت و دەڵێت چۆن شتێکی وا ڕوویداوە؟!

بەم دیمەنە کەوتمە ژێر کاریگەری ئەوان و مرۆڤ هۆگری ئەوان دەبێت، لەبەرئەمەش هەموو کەس ناتوانێت ببێتە گەریلا، هەموو کەس ناتوانێت ببێتە خولقێنەری ژیان و ئازادی، مرۆڤی خاوەن تایبەتمەندی ئازاد و تێکۆشەر دەتوانن لەناو ئەمەدا جێگای خۆیان بگرن.

گەریلا ئەوەیە، مرۆڤ ببێتە خاوەن ژیانێکی واتادار و بە ئازادی بژی.