گەل لە ئەرمەنستان بەشداریان لە سەفەربەری کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئەرمەنستان و ئازەربایجان بانگی سەفەربەریکرا.

نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیری ئەرمەنستان دۆخی نائاسایی ڕاگەیاند. لەگەڵ ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی گەلیش بەشداری لە سەرفەربەری کرد.

دوای کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیری ئەرمەنستان لە گۆڕەپانی هیراپارکی ئێریڤان مێزی سەرفەربەری دانرا. گەل بەشداری لە سەرفەربەری دەکات.

هاوڵاتیان کە بە شێوەیەکی خێرا بەشداریان لە سەفەربەری کرد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ڕایانگەیاند،"دەوڵەتی ئازربایجان دەستی بە شەڕ کردووە و ئێمە دژیان دەوەستینەوە و ئامادە دەبن و لە شەڕەکەدا بەشدار دەبین. ئەمەش دەبێتە هەنگاوی کۆتایی ئازەربایجان. ئێمە سەردەکەوین.

بەرپرسێکی پارتی داسناکی دەسەڵاتداریش وتی،"ئەم شەڕە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پلانی بۆ داڕێژراوە. دوژمنی هاوبەشی ئەرمەن و کورد دەوڵەتی تورکە. ئێمە لەدژیان شەڕ دەکەین و سەریش دەکەوین."

سەفەربەری و دۆخی نائاسایی لە دانیشتنی پەرلەمانی ئەرمەنستاندا کاتژمیر ١٦:٣٠ ڕاگەیەنرا.

ف.ق