یونان داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی جموجووڵەکانی تورکیا دەکات

دوای ئەوەی تورکیا کەشتیەکی تایبەتی خۆی بە گەڕان بەدوای نەوت و غازدا بۆ دەریای ناوەڕاست نارد، یونان داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لە یەکێتی ئەوروپا لەبارەی جموجووڵەکانی تورکیا کرد.

کیریئاکیس میچۆتاکیس سەرۆکوەزیری یونان دوای جموجووڵەکانی تورکیا لەناو دەریای ناوەڕاستدا، بانگەوازیەکی ئاڕاستەی یەکێتی ئەوروپا کرد و لەبارەی جموجووڵەکانی تورکیا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەپەلە ئەنجام بدات.

ئاژانسی ئەی ئێف پی بە پێی سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی سەرۆکوەزیی یونان رایگەیاند،"وەزارەت دەرەوەی یونان داوای دانیشتنی بەپەلەی لە دەستەی وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا کردووە."

کەشتیەکی تورک بۆ گەڕان بەدوات سووتەمەنی ڕۆژی دووشەمەکە لە هەرێمێکی ئاوی نێوان باشووری یونان و قوبڕس دەستی بە جموجووڵ کرد و لەگەڵ کەشتی سووتەمەنیەکە پێنج کەشتی شەڕیش یاوەریان دەکرد.

وەزارەتی دەرەوەی یونان هەروەها بانگەوازێکی ئاڕاستەی تورکیا کرد کە کۆتایی بە کارە نایاسییەکانی بهێنێت و وتی،"یونان لەبەرانبەر کردەوەکانی تورکیا سەری دانانەوێنێت. مافی ڕەوای خۆی و سەروەری خۆی دەپارێزێت."

ف.ق