یەکێتی ئەوروپا: تورکیا و ڕووسیا دەیانەوێت لیبیا وەک سوریا لێبکەن

جۆزێپ بۆریل نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ناڕەزایی بەرامبەر ڕووسیا و تورکیا دەربڕی کە دەستوەردانی سەربازیان لە لیبیا کردووە و ڕایگەیاند، دەیانەوێت دۆخی لیبیا وەک سوریای لێبکەن.

بۆریل لە پەرلەمانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ وتی، "ئێمە لەو بڕوایەداین کێشەکە بە سەربازی چارەسەر ناکریت. بەڵام دروشممان بۆ سوریاش بینی. باشە لە سوریا ئێمە ڕووبەڕووی چی بووینەوە؟ ڕووبەڕووی دەستوەردانی سەربازی. مەترسی هەیە ئەو دۆخە لە لیبیاش دووبارە ببێتەوە.

بۆریل ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیاو رووسیا هاوسەنگیەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستیان گۆڕیوە. ئێمە قبوڵیناکەین هەمان ڕەوش لە لیبیاش دووبارە ببێتەوە.

بۆریل ئەوەی خستەڕوو، مۆسکۆ و ئەنقەرە چەک و سەرباز دەنێرنە لیبیا و وتی، "ژمارەی سەربازان کە بە پارە شەڕ دەکەن، زیادیکردووە. ناتوانین بڵێین شەڕی لیبیا، شەڕێکی بێشەڕڤانە. لە بەرەکانی شەڕ سەربازی سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن کە لەدژی یەکتری شەڕ دەکەن."

بۆریل داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد ناکۆکیەکانیان وەلاوەبنێن و بۆ چارەسەری شەڕ زیاتر هەوڵی چارەسەری بدەن و وتی، "ئەگەر دۆخەکە تێک بچێت، بە سەدان هەزار کەس لە لیبیاوە ڕوودەکە ئەوروپا."

بۆریل لەبارەی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی لیبیا کە بڕایرە ١٩ی ئەم مانگە بەڕێوەبجێت وتی، "لەوانەیە زانیاری باش بەدەستبێنین و لەوانەشە بەدەستینەهێنین."

ف.ق