یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دایە تورکیا

ژۆسێ بۆرەڵ نوێنەری باڵای سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بەهۆی دەستێوەردانی تورکیا لە لیبیا، هۆشداریی دایە تورکیا و وتی، سات بە سات توندوتیژی زیاتر دەبێت. بۆیە داوای چارەسەری سیاسی کرد.

ژۆسێ بۆرەڵ بەرپرسی دیبلۆماسی لە راگەیاندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد: "رووداوەکانی ئەم دواییانەی لیبیا ئەوە نیشان دەدەن کە سات بە سات توندوتیژی لە دەوروبەری تەرابلوس زیاتر دەبێت."

لە درێژەی راگەیێنراوکەیدا هاتووە: ''ئەمرۆ، ئەو هەنگاوانەی بۆ چارەسەری لە قەیرانی لیبیا لە هەموو کتێکی تر پێویستترە. یەکێتی ئەوروپا بانگەوازی بۆ هەموو لایەنەکان دەکات کە لەژێر چەتری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کۆ ببنەوە و لە بابەتی چارەسەری سیاسیدا ببنە یەک".

چاوەڕێ دەکرێت ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو شەممە لەسەر داوای رووسیا لەسەر بابەتی لیبیا کۆ ببنەوە.

لە کۆبوونەوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا شەڕی نێوان هێزەکانی حەفتەر و حکومەتی ئیسلامی کە ناوەندەکەی تەرابلوسە و دەوڵەتی تورک هاوکاری دەکات. هێزەکانی حەفتەر لە سەرەتای مانگی نیسانەوە دەیانەوێت تەرابلوس کۆنترۆڵ بکەن. لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی حەفتەر لە تەرابلوس لە رۆژی شەممە بۆ سەر خوێندنگەیەکی سەربازی ٣٠ کەس مردبوون، ٣٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

یەکێتی ئەوروپا هێرشە ئاسمانییەکانی شەرمەزار کردبوو و گوتبووی: "بۆ ئەوەی چارەسەرییەکەی ئاشتیانە بەدی بێت، هەموو رێگەیەک تاقی دەکەینەوە".

ز.ش