لە هێرش بۆسەردوو بنکەی دەنگدان لە ئەفغانستان ١٣٢ کەس بوونە قوربانی

لە کاتی بەڕێوە چوونی پرۆسەی دەنگدان لە ئەفغانستان هێرش کرایەسەر بنەکەکانی دەنگدان لە کابول و قوندووز و لەئەنجامدا ٩ کەس کوژران و ١٢٣ کەسی تربرینداربوون.

 

لە وەلاتی ئەفغانستان پرۆسەی دەنگدان بۆ پەرلمانی ئەفغانستان بەردەوامە. لە دژی دوو بنکەی دەنگدان لە شارەکانی کابول-ی پایتەختی ئەفغانستان و وەلایەتی قوندووزهێرشی خۆکوژیی ڕوویدا، لە ئەنجامی ئەوهێرشەدا ٩ کەس کوژرا و١٢٣کەسی دیکە بریندار بوون.

داعش و تاڵەبان هەرەشەیان لە خەڵک کردبوو کە بنکەکانی دەنگدان دەکرێنە ئامانج.

دکتۆرموحیبۆلا زەئیر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ئاشکرای کرد کە لە کاتی هێرشەکەدا ٦ کەس کوژران و ٧٨ کەسی دیکە برینداربوون. هاوکات لە وەلایەتی قوندووز لە هێرشێکدا ٣ کەس کوژران و ٤٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.