ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
مالیكی هەڵوێستی خوی نیشاندا
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا"نوری مالیكی"، رایگەیاند؛ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پەرلەمانی عێراق قەبوڵكراو نییە. -
تالیبان رێگەی نەدا جەژنی نەورۆز پیرۆز بكرێت
گروپە چەکدارییە توندڕەوەکەى تالیبان، کە دەستیان بەسەر حکومەت و خاکی ئەفغانستاندا گرتووە، پشووە گشتیەكانی رۆژانی نەورۆزی هەڵوەشاندەوە و ئەم جەژنەی لە "دژی یاسا و رێساكانی ئیسلام" ناساند و قەدەغەى کرد. -
وەزیری پێشووی ئیتلاعاتی ئێران بە نەخۆشی گیانی لە دەستدا
محەمەد محەمەدی رەی شەهری حاكم "دادوەری" دینی و یەكەمین وەزیری ئیلاعاتی رژێمی ئێران بە نەخۆشی گیانی لە دەستدا. ناوبراو یەكێك بووە لەو كەسانەی دەستی لە زۆرینەی لەسێدارەدانە سیاسیەكان دا هەبووە. -
ئێران؛ لهساڵێكدا نزیكهی ٢٨٠ كهس لهسێداره دراون
راپۆرتدهری تایبهتی نهتهوه یهكگرتووهكان رایگهیاند، لهساڵێكدا نزیكهی ٢٨٠ كهس له ئێران لهسێداره دراون، كه لهو ژمارهیه لانیكهم ٥٠ كهسیان كوردن. -
لە ئەدەنە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی: ١٠ کەس دەستگیرکران
لە ئەدەنە لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ١٠ کەس دەستگیرکران. -
ئاڵدار خەلیل: پێویستە هەموو کەسێک لەدژی پیلانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک هەڵوێستی روونی هەبێت
ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە رایگەیاند، پێویستە لەبەرانبەر پیلانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک، گەلەکەمان خۆی ڕێکبخایەوە. پێویستە لەبەرانبەر داگیرکەری و هاوکاریکردنیی هەڵوێستێکی روون هەبێت. -
وەزیری دەرەوەی ئێران: بەلەبەرچاوگرتنی هێڵە سورەكانمان ئامادەی رێككەوتنین
عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دوو هێڵی سوری تاران لەدانۆستانە ئەتۆمیەكاندا لەبەرچاو گیراون، بەڵام دوو هێڵی سوری ترمان لەوانە، گەرەنتی بازرگانی تا ئێستاكە چارەسەر نەكراون. -
نیتانیاهو: ئەتۆمی بوونی ئێران مەترسیە بۆ سەر هەموو جیهان
سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئێسرائیل ئاماژەی بەهێرشی موشەكیی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر باڵیوزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەهەولێر كرد و رایگەیاند، بۆ ئەو جێ سەرسووڕمانە كە هێرشێكی بەمشێوە ئاشكرا لەدژی ئاسایشی ئەمریكا پێكدێت.... -
لیستی کۆتایی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگەیەندرا
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیستی کۆتایی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری بڵاوکردەوە. -
'لەسێدارەدانی ٨١ کەس نیشانەی دڕندەیی رژێمی دیکتاتۆرە'
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (HRW) رایگەیاند، لە سعودیە، لەسێدارەدانی ٨١ کەس لە رۆژێکدا نیشانەی دڕندەیی ڕژێمێکی دیکتاتۆرە. -
ئێران: ئێدی كاتژمێر لەئێران ناگۆڕدرێت
بەگوێرەی راگەیاندنی پەرلەمانی"ئیرنا"، نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لەدانیشتنی كراوەی رۆژی سێ شەممە 14ی ئادار بەئەرێكردنی پرۆژە بڕیارێك، گۆڕانكاری كاتژمێری فەرمی ئێرانیان بەتاڵكردەوە. -
ماڵپەڕی وەزارەتی رۆشنبیری و هۆنەری ئێران هاک كرا
هەندێک لە سەرچاوە میدیاییەکان بڵاوینکردوەتەوە، ماڵپەڕی وەزارەتی رۆشنبیری و هونەری ئێران هاک کراوە. -
ئێران "فەرماندەیی سوپای ناوەكیی" دامەزراندووە
بەشێک میدیاکانی رژێمی ئێران بڵاویانکردەوە، لە ئێران "فەرماندەیی سوپای ناوەکی" دروستکراوە. -
سعودییە ٨١ كەسی لەسێدارە دا
سعودییە بەتاوانی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی "كردەوەی تیرۆریستی" ٨١ کەسی لەسێدارە دا. -
ئێران دانۆستانەكانی لەگەڵ سعودییە راگرت
نور نیوز ماڵپەڕی هەواڵی سەر بەئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندیی ئێران بڵاویکردەوە، ئێران بەشێوەیەكی كاتی دانۆستانەكانی لەگەڵ سعودییە راوەستاندووە. -
ژمارەیەك چالاكوانی مەدەنی و پیشەیی لە ئێران دەستبەسەركران
ژمارەیەك چالاکوانی مەدەنی و پیشەیی بزوتنەوەی مامۆستایان لە ئێران، لە ماوەی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا دەستبەسەركراون. -
ساڵانە ١٠ هەزار کۆچبەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گیان لە دەست دەدەن
کۆمەڵێک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئاسیا و ئینگلتەرا لەبارەی کرێکارە کۆچبەرە ئاسیایەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زانیاریی مەترسیداریان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، ساڵانە ١٠ هەزار کۆچبەری ئاسیایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گیان لەدەست دەدەن. -
وەزاەرتی دەرەوەی ئێران: وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل دەدرێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دوای کوژرانی ٢ بەرپرسی باڵای سوپای پاسداران لە سوریا رایگەیاند، "بەرەی بەرگریی ناوچەکە" وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا دەدەنەوە. -
لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا ٢ هاوڵاتی مەدەنی لە سوریا کوژران
لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا کە لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سوریا ئەنجامیدا، لانیکەم ٢ هاوڵاتی مەدەنی کوژران. -
لە عەفرین ٦ کەسی دیکە ڕفێنران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان لە عەفرین ٦ کەسیان ڕفاند کە کەسێکیان ژنە. -
لە باشوری تاران تەقینەوە روویدا: ٩ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٦ کەسیان ژنن
لە باشوری تارانی پایتەختی ئێران تەقینەوەیەک روویدا و لە ئەنجامدا ٩ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٦ کەسیان ژنن. -
لە ئەفغانستان لە هەرەسی بەفردا ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی هەرەسی بەفردا لە هەرێمێکی نێوان ئەفغانستان و پاکستان لانیکەم ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا. -
رهوتی سهدر ههڵبژاردنی سهرۆككۆمار بایكۆت دهكات
رهوتی سهدر ئاشكرای كرد، ههڵبژاردنی سهرۆككۆماری عێراق له 7ی شوباتدا بایكۆت دهكات. -
دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە دێرکی بۆردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ژمارەیەک گوندی شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد. -
عێراق: لە دیالە ٩ داعشی کوژران
ئۆفیسی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و زەمینی لە سنوری دیالە ٩ چەتەی داعش کوژراون.