ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
لە ئێران لە خۆپیشاندانی دژی نەبوونی ئاودا کەسێک کوژرا
لە پارێزگای خوزستانی باشوری رۆژئاوای ئێران هاوڵاتیان بەهۆی نەبوونی ئاو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی گرژیەکاندا کەسێک کوژرا. -
ئەو سێ کەسەی هێرشیان کردبۆیە سەر هەدەپە دەستگیرکران
ئەو سێ کەسەی لە مەرمارسی هێرشیان کردبۆیە سەر ڕیکخستەکانی هەدەپە دەستگیرکران. -
بە نوسینی درووشمی نەژاد پەستانە هەڕەشە لە ئەندامانی هەدەپە دەکرێت
بە نوسینی نەژاد پەرستانە هەڕەشە لە ئەندامانی هەدەپە دەکرێت سەفا ئۆزتورک ئەندامی هەدەپە یەیكێکە لەو کەسانەیە کە هەرەشەی ڵێکراوە. -
بەهۆی لافاو لە ڕیزێی پێنج کەس گیانیان لە دەستدا
لە ڕیزێی کر شارێکی سەر دەریای ڕشە بەهۆی باران بارینێكی زۆرەوە لافاو هەستا و پێننج کەس گیانیان لە دەستدا. -
پارێزەران داویانکرد چاویان بە ڕێبەری گەلی کورد بکەوێت
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، داوایان کرد بچنە ئیمراڵی چاویان بە ڕێبەری گەلی کورد بکەوێت. -
تالیبان بۆ تورکیا: لەدژی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەفغانستانی
تالیبان لەبارەی یەکەیەکی سەربازی تورک کە پێشبینیدەکرێت لە ئەفغانستان بمێننەوە هەڵوێستی پیشاندا. -
ئەمریکا بارەگا گەورەکەی خۆی لە ئەفغانستان چۆڵ کرد
ئەمریکا بارەگای بەگرامی چوڵکرد کە گەورەترین بارەگای سوپای ئەو وڵاتەیە لە ئەفغانستان و نزیکەی ١٠٠ هەزار سەربازی ئەمریکا و ناتۆی تێدا دەمایەوە. -
لەدژی پێشێلکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کازمی بانگهێشتی پەرلەمانکرا
پەرلەمانتار ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، واژۆی پەرلەمانتارانی كۆكردەوە بۆ میوانداریكردنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەبارەی چەند پرسێكەوە. -
سیسی سەردانی بەغدای کرد
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسر سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کرد. -
دەوڵەتی تورک ٢٠٠ چەتەی دیکەی بۆ لیبیا نارد
مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەگەڵ داواکاریەکان بۆ کشانەوەی هێزە بیانیەکان لە لیبیا، بەڵام لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی ٢٠٠ چەتەی لە سوریاوە بۆ ئەو وڵاتە رەوانەکراون. -
لە ئێران رەئیسی سەرکەوت؛ نیوەی دەنگدەران دەنگەکانیان بەکارنەهێنا
ئیراهیم رەئیسی سەرۆکی پێشووی دەزگای دادوەریی ئێران و پاڵێوراوی موحافزکارەکان بۆ ٨هەمین سەرۆک کۆمار لە ئێران هەڵبژێردرا. لە ئێران نیوەی دەنگدەران دەنگەکانیان بەکارنەهێناوە. -
لە ئێران سەرۆک کۆماری نوێ هەڵدەبژێردرێت
لە ئێران دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ دەستیپێکرد. بژاردەی ئیبراهیم رەئیسی بە توندی بەرەنگاریی دەکرێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هەڵبژاردن لە ئاستێکی بەرزدا لەلایەن هاووڵاتییان و دەنگدەرانەوە بایکۆت بکرێت. -
خزعەلی: ئامانجی تورکیا دابڕینی هەرێمی کوردستان و لکاندنیەتی بە تورکیاوە
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، هێرش و داگیركارییەكانی دەوڵەتی توركی بۆسەر خاكی عێراق شەمەزار كرد و ڕایگەیاند: دابڕینی هەرێمی كوردستان و لکاندنی بە تورکیاوە، بەشێکە لە پرۆژەی دەوڵەتی تورك. -
چاوەڕێدەکرێت بایکۆت مۆری خۆی لە هەڵبژاردنەکانی ئێران بدات
چاوەڕێدەکرێت بایکۆت مۆری خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بدات کە بڕیارە ١٨ی حوزەیران ئەنجام بدرێت. -
تالیبان نایەوێت دەوڵەتی تورک لە ئەفغانستان بمێنێتەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورک رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمریکا سەربازەکانی لە ئەفغانستان کشاندەوە، ئەوان جێگەیان دەگرنە، بزتنەوەی تالیبانیش وتی،"ئەگەر هەندێک کەس هەڵە بکەن، ئێمە وەک داگیرکەر مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین." -
سوپای عێراق: تورکیا ٢٠ کیلۆمەتر خاکی ئێمەی بەزاندووە و ئەوەش داگیرکەریەکی گەورەیە
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: سوپای تورک ٢٠ کیلۆمەتر خاکی عێراقی بەزاندووە و ئەوەش داگیرکەریەکی گەورەیە. -
واشنتن پۆست: رووسیا مانگێکی دەستکردی پێشکەوتوو بە ئێران دەفرۆشێت
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە: "روسیا مانگێکی دەستکردی پێشکەوتوو بە ئێران دەفرۆشێت و بەوەش توانای تاران لە چاودێری و سیخۆڕی بەسەر چەندین ناوچە و دامەزراوەی سەربازی و ئابووری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات." -
لە بەغداد ئەفسەرێکی هەواڵگریی عێراق لە بەردەم ماڵەکەیدا تیرۆرکرا
بەیانیی رۆژی دووشەممە و لەکاتی ڕۆشتن بۆ سەر ئەرکەکەی ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە بەردەرگای ماڵەکەیدا دەدرێتە بەر دەسترێژی گولـلە و تیرۆر دەکرێت. -
لە نزیک بارەگای ئەمریکا لە عێراق ٢ درۆن خرانە خوارەوە
لە نزیک بارەگای ئاسمانی عەین ئەسەدی رۆژئاوای عێراق ٢ درۆن خرانە خوارەوە. -
فراکسێۆنی گۆران: داوای ڕێکار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکەن لە دژی داگیرکاری تورکیا
فراکسێۆنی گۆران لە پەرلەمانی عێراق داوی کرد، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگێشتی باڵیوزی تورکیا بکات لە عێراق بە مەبەستی ڕاوستاندنی دەستدرێژیەکانی تورکیا. -
هەڵبژاردنێکی پێکەنیناوی: بەشار ئەسەد خۆی هەڵبژاردەوە!
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا کە ڕۆژی پێنجشەممە لە سوریا بێجگە لە هەرێمەکانی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەچوو، بەشار ئەسەد بۆ چوارەمین جار بوویەوە سەرۆکی کۆماری عەرەبی سوریا. -
نهتهوه یهكگرتووهكان لهسهر بڵاوبوونەوەی حەشدی شەعبی لە بهغدا هاته دهنگ
نێردهی تایبهتی رێكخراوی گشتی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق رایگهیاند كه كاردانهوهكانی دوێنێی حهشدی شهعبی لهسهر دهستگیركردنی فهرماندهكهیان پایهی دهوڵهتی عێراق بێهێز دهكات و متمانهی خهڵكیش لاواز دهكات. -
لە ناوەندێکی پیترۆکیمیایی ئێران تەقینەوە روویدا: کەسێک گیانی لەدەستدا
لە تەقینەوەیەکدا لە ناوەندێکی پیترۆکیمیایدا کە دەکەوێتە باشوری ئێران کەسێک گیانی لەدەستدا، -
عێراق، بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی ٢٠ پەرلەمانتاریدا
دوێنێ دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق ڕێگەى بە دادگاکاندا بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، فەرمانى دەستگیرکردنى ٢٠ پەرلەمانتار جێبەجێبکات کە تۆمەتى بینراویان ئاڕاستەکراوە. -
خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران داوای ئاشکراکردنی بکوژانی چالاکوانان دەکەن
ئەمڕۆ خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران دروشمەکانی ساڵانی رابردوویان دووپاتدەکەنەوە کە کۆتایی هێنانە بە نادادپەروەری و گەندەڵی لە دام و دەزگاکانی حکومەت و هەروەها داوای ئاشکراکردنی بکوژانی چالاکوانان دەکەن.