ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
لە بەغدا بە نارنجۆک هێرشکرایە سەر ناوەندێکی دەنگدانی تایبەت
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی سەدری بەغدا بە نارنجۆکی دەنگی هێرشکرایە سەر ناوەندێکی دەنگدانی تایبەت. -
هێرش لە سیستانی بەلوچستان: لانی کەم ١١ پۆلیس کوژراون
لە پارێزگای سیستانی بەلوچستانی ئێران لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لانی کەم ١١ پۆلیس کوژراون. -
ڕژێمی داگیرکەری ئێران، بەهۆی پاڵپشتی کردن لە شۆرشی 'ژن، ژیان، ئازادی' چوار مامۆستای ئایینی سزادا
بەهۆی پاڵپشتی کردن لە شۆرشی ''ژن، ژیان، ئازادی'' ڕژێمی کۆنەپەرستی ئێران سزای ١١ساڵ زیندانی بەسەر چوار مامۆستای ئاینییدا سەپاند. -
ئیسرائیل ئاوی دەریا دەکاتە ناو تونێلەکانی غەززە!
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژورناڵ بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ئاوی دەریای بەرداوەتە ناو تونێلەکانی حەماس لە کەرتی غەززە. جۆبایدن هەروەها هۆشداریی داوە بە ئیسرائیل کە پشتیوانی نێونەتەوەیی شکستی هێناوە. -
بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگایەکی سەربازی ئەمریکا لە عێراق
لە پارێزگای ئەلئەنبار لە عێراق بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگایەکی سەربازی ئەمریکا. گرووپێک بە ناوی "خۆڕاگریی ئیسلامی لە عێراق" هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت. -
لە غەززە شەڕ دەستی پێکردەوە
وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستیپێکردەوە و نزیکەی ٢٠٠ کەس کوژراو و ٦٠٠ بریندار بوون. -
لەماوەی مانگێکدا ٥٥ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا
پێنتاگۆن رایگەیاند، کە لە عێراق و سوریا لە ماوەی مانگێکدا ٥٥ جار هێرش کراوەتەسەر هێزەکانی ئەمریکا. راگەیەندرا کە لەو هێرشانەدا بە دەیان سەربازی بە سووکی برینداربوون. -
لە ئێران سزای لەسێدارەدان بەسەر دوو خۆپیشاندەردا سەپێندرا
دەسەڵاتی دادوەری ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو خۆپیشاندەری دیکەدا سەپاند، کە لە خۆپیشاندانەکانی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی'یدا بەشدارییان کردبوو. -
لە هێرشێکی ئەمریکادا لە سوریا ٨ چەکداری لایەنگری ئێران کوژران
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی سوریا ٨ چەکداری لایەنگری ئێران کوژراون. -
لەتیف رەشید و بەشار ئەسەد لە ریاز کۆبوونەوە
سەرۆککۆماری عێراق لەتیف رەشید لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی سوریا بەشار ئەسەد لە ریاز کۆبوونەوە. -
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە پارێزگای ئەردەبیلی ئێرانی هەژاند
بەیانی ئەمرۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦پلە بە پێوەری ریختەر شاری بیلە سواری سەر بە پارێزگای ئەردەبێلی ئێرانی هەژاند. -
سودانی سەردانی تارانی کرد
سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد. -
وەزارەتی تەندروستی حەماس: ژمارەی کوژراوان ٩ هەزار کەسی تێپەڕاندووە
وەزارەتی تەندروستی حەماس رایگەیاند، تائێستا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل ٩ هەزار و ٦١ کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە زیاتر لە سێ هەزار کەسیان منداڵ بوون. -
٢٦ەمین ڕۆژی شەڕی ئیسرائیل-حەماس: ئیسرائیل زیاتر لە ١١ هەزار ئامانجی بۆردومان کردووە
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس ٢٦ ڕۆژی تێپەڕاند، بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە دۆخەکە خراپتر دەبێت. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ٧ی تەشرینی دووهەمەوە زیاتر لە ١١ هەزار ئامانج بۆردومان کراوە. -
شەڕی ئیسرائیل و حەماس: ئاگربەست ڕەتکرایەوە، قۆناغی سێهەم دەستی پێکرد
لە ٢٥هەمین ڕۆژی شەڕی ئیسرائیل و حەماس ئامارەکان قورس دەبن. ئیسرائیل شەوانە زۆر شوێنی بۆردومان کرد. لەسەر وشکانی شەڕ ڕوویداوە. قەیرانی مرۆیی تا دێت خراپتر دەبێت. -
لە ماوەی سێ هەفتەدا لە ئیسرائیل و فەلەستین لانیکەم ٣ هەزار و ٢٥٧ منداڵ کوژراون
وەزارەتی تەندروستی حەماس رایگەیاند کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە زیاتر لە ٨ هەزار کەس کوژراون. رێکخراوی جیهانی مافەکانی منداڵانیش ئاماژەی بەوەکردووە کە لە فەلەستین و ئیسرائیل ٣ هەزار و ٢٥٧ منداڵ کوژراون. -
لە شەوێکدا ٦٠٠ شوێن لە غەززە بۆردومان کران
شەری ئیسرائیل-حەماس لە رۆژی ٢٤ەمیندایە. ئیسرائیل رایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ٦٠٠ ئامانجیان لە غەززە بۆردومان کردووە. -
شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین: غەززە لە ژێر بۆردومانی چڕدایە
ئیسرائیل بە دژواری بۆردومانی غەززە دەکات و بانگەوازی ئاگربەستی نەتەوەیەکگرتووەکانی رەتکردەوە. -
هۆڵەنداش داوای لە هاوڵاتیانی کرد عێراق جێبهێڵن
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد عێراق بەجێبهێڵن و ڕایگەیاند، شەڕی غەززە کاریگەری لەسەر دۆخی ئەمنی عێراقیش دەبێت. -
نەتەوەیەکگرتووەکان: بەهۆی ئابڵۆقەدانی ئیسرائیلەوە خەڵکێکی زۆر گیان لەدەستدەدەن
سەرۆکی ڕیکخراوی پەنابەرانی فەلەستینی لە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNRWA) فیلیپ لازارینی، هۆشداری دا کە بەهۆی ئابڵۆقەدانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە بەم زووانە خەڵکێکی زۆر دەمرن. -
بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوان لە سەر سنووری میسر ٦ کەس برینداربوون
راگەیەندرا کە لە شارۆچکەی تەبای میسر کە دەکەوێتە سەر سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە شەس کەس برینداربوون. -
نیوەی ماڵەکانی غەززە رووخاون یاخود زیانیان بەرکەوتووە
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس ٢١ رۆژە بەردەوامە. هێزەکانی ئیسرائیل جارێکی دیکە ئۆپراسیۆنێکیان لەناو غەززە ئەنجامدا. نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند کە بە هۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە لەسەدا ٤٥ی ماڵ و بیناکانی غەززە رووخاون یاخود زیانیان بەرکەوتووە. -
وەزارەتی تەندروستی حەماس: لانیکەم شەش هەزار و ٥٤٦ کەس کوژراون
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی حەماس رایگەیاند کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل لانیکەم ٦ هەزار و ٥٤٦ کەس کوژراون. -
شەوی ڕابردوو غەززە بە قورسی بۆردومان کرا
سوپای ئیسرائیل بە درێژایی شەو شاری غەززەی بۆردومان کرد. بەپێی ئامارەکانی حەماس، ١٤٠ کەس گیانیان لەدەست داوە. -
دیسان بنکەی عەین ئەلئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە بوو بە ئامانجی هێرشەکان
بنکەی عەین ئەلئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە، لە شاری ئەنبار بە ٣ مووشەک کرایە ئامانج.