١٤ ژنی ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد دەستگیرکران

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی دژی تەڤگەری ژنانی ئازاددا لە زۆر شار ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی ئەنجامدرا و ١٤ ژن دەستگیرکران.

داواکاری کۆماری ئەنقەرە لەدژی تەڤگەری ژنانی ئازاد، دەستی بە لێپرسینەوە کردبوو. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا پۆلیسی تورک لە شارەکانی موش، مێردین، ئەستەنبوڵ، ئامەد، ئەدەنە، سێرت، وان، ئاگری، ئیزمیر، روحا، مێرسین، دیلۆک و شڕنەخ هەڵیکوتابووە سەر ٥٧ ماڵ. بڕیاری دەستگیرکردنی ٥٠ ژنی ئەندامی تەژەئا و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە درا.

لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا ١٤ ژن دەستگیرکران و دۆسیەی ئەو ژنانە پشت بە شایەدی شاراوە و ئاشکرا، راپۆرتەکانی ماساک، ئەنجامی لێکۆلینەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دراوە.

هەروەها بە شێوەیەکی شاراوە لێکۆلینەوە لەو کەسانە دەکرێت و هیچ زانیاریەک بە پارێزەران نەدراوە.

ف.ق