٤٣ هونەرمەند سروودێکیان بۆ پەکەکە وتەوە

بەبۆنەی ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە سروودێکی تایبەت ئامادەکرا. هۆزان ئەمەکچی تێکست و موزیکی بۆ ئامادەکردووە و ٤٣ هونەرمەند پێکەوە سروودەکەیان وتەوە.

٤٣ هونەرمەند بە سپۆنسەری مەد موزید تی ڤی کۆبوونەوە و بەبۆنەی ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە سروودێکی تایبەت ئامادەکرا. ژۆزان ئەمەکچی تێکست و موزیکی بۆ ئامادەکردووە و ئەو سروودە لە ئەلبومی "ئەگەر گەریلا نەبوایە" لە ٢٠٠٢دا بڵاوکرابووەوە.

لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا موزیکی سروودەکە جارێکیتر بەکارهێنرایەوە. نزیکەی مانگێک کاری لەسەرکراوە و زۆر هونەرمەند لە کوردستان و ئەوروپا بەشداریان تێدا کرد. لە کلیپەکەکدا ڤیدیۆی هەموو هونەرمەندان هەیە. کلیپەکە ئەمرۆ لە مەد موزیک تی و پلاتفۆرمەکانی تری موزیکدا بڵاوکرایەوە.

ئەم کەسانە لەناو پرۆژەکەدا جیی خۆیان گرت:

وتن و موزیک: ئەمەکچی

شرۆڤە و ڤۆکاڵ:

نەسرین بۆتان، دەنیز دەمان، سومەیە محەمەد، خەلیل خەمگین، نوئارین، ئەمەکچی، هۆزان جۆمەرگ، هۆزان ئایدن، حەکیم سەفکان، سەهەد چارنەوا، بەنگی ئاگری، سەیدخان، شیار مونزور، زۆزان زوودەم، بولەنت توران، خانەمیر، مەمۆ گول، رۆزەرین ئیبراهیم، بنەوش، ژیان عوسمان، مازلوم گول، جازیە، تیتالێ فەیزۆ، هونەر ئایزۆن، ئەسەر گول، سەرهاد مەد، زاهیر لۆران، عەلی ئیکیزەر، نوودەم، نەشوان ستران.

ئارانژە: م.بەرازی – تۆمارکردن: مازلوم رەوشەن، مەردان زراڤ، کاوە رۆژئاوا، هونەرگەها وڵات.

میکس: موزلوم رەوشەن – ماستەرینگ: تۆپاز – کۆردیناتۆر: مەمۆ گول، ئە. چەلیک – کامێرا: مەد، گۆرسە، شەریف، دیار – مۆنتاژ و ئیدێت: ئەرسین چەلیک، تارق دەمیر – ئامادەکار: مەز موزیک تی ڤی.

ف.ق