ANF ورده‌كاری گواستنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌ڵمانی بۆ توركیا بڵاوده‌كاته‌وه
ده‌ركه‌وت تۆپه‌كانی تانكی لیۆپاردی ئه‌ڵمانی كه له هێرشی سه‌ر عه‌فرین به‌كارده‌هێنرێن، له كارگه‌ی KMWی شاری كاسل-ی ئه‌ڵمانیا دروست ده‌كرێن.
ده‌ركه‌وت تۆپه‌كانی تانكی لیۆپاردی ئه‌ڵمانی كه له هێرشی سه‌ر عه‌فرین به‌كارده‌هێنرێن، له كارگه‌ی KMWی شاری كاسل-ی ئه‌ڵمانیا دروست ده‌كرێن.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات - ANF به‌دواداچوونێكی كرد بۆ ورده‌كاری دروستكردن و ناردنی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه ئه‌ڵمانیا به‌رهه‌میان دێنێت و به توركیایان ده‌فرۆشێت، توركیاش له دژی عه‌فرین به‌كاریان دێنێت.
له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا ١٥ جار تۆپه‌كانی تانكی لیۆپاردی ئه‌ڵمانی باركراون و له ڕێی كۆمپانیای بارهه‌ڵگری «DB Schenker» كه سه‌ر به «هێڵی ئاسنی ئه‌ڵمانیا - Detusche Bahn»یه گه‌یه‌ندراونه‌ته توركیا.
دۆیچه بان (DB) كه نه‌ك ته‌نیا له ئاستی ئه‌ڵمانیا، به‌ڵكو له ئاستی ئه‌ورووپا گه‌وره‌ترین كۆمپانیای هێڵی ئاسن-ه. جگه له شه‌مه‌نه‌فه‌ری گه‌شتیاری، له ڕێی شه‌مه‌نه‌فه‌ری بارهه‌ڵگره‌وه چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازی هه‌م بۆ سوپای ئه‌ڵمانیا و هه‌م بۆ وه‌ڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندامی «ناتۆ» ده‌گوازێته‌وه.
شاری فرانكفۆرتی سه‌ر به هه‌رێمی هێسن له ئه‌ڵمانیا به ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك ناسراوه. له‌م هه‌رێمه‌دا چه‌ندین جۆری چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی له‌نێویشیاندا «تانكی لیۆپارد» دروست ده‌كرێن. سه‌رجه‌م چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانیش له ڕێی كۆمپانیای «DB Schenker» ده‌گوازرێنه‌وه.
ئه‌م كۆمپانیایه كه ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری ئۆفنباخ-ی هه‌رێمی هێسن-ه، ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی له ئه‌ستۆیه. ساڵانه به ٢٠ هه‌زار بار، ٥٠ ملیۆن ته‌ن چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بۆ وه‌ڵاتانی كڕیار ده‌بات. كڕیاری هه‌ره گه‌وره‌ش توركیایه.
هێڵی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له نۆرنبێرگه‌وه بۆ ئیسته‌نبووڵ
دوای ئه‌وه‌ی هێڵی ئاسنی توركیا بوو به كه‌رتی تایبه‌ت، كۆمپانیای «DB Schenker» له ساڵی ٢٠١٣ له‌نێوان توركیا و ئه‌ڵمانیا هێڵێكی نوێی بارهه‌ڵگری دامه‌زراند. له‌م هێڵه‌دا كه پێی ده‌ڵێن «Bosphorus Shuttle» له شاری نۆرنبێرگی ئه‌ڵمانیاوه بارهه‌ڵگر تا ئیسته‌نبووڵ - هالكالی ده‌چێت.
تۆپه‌كان له كاسل بار ده‌كرێن
فراكسیۆنی پارتیی چه‌پ له هه‌رێمی هێسن ڕاپۆرتێكی له‌ژێر ناونیشانی «هێسن، ئه‌تڵه‌سی چه‌ك» بڵاوكرده‌وه. له ڕاپۆرته‌كه‌دا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و كارگه و كۆمپانیایانه‌ی پێداویستی سه‌ربازی دروست ده‌كه‌ن. ڕاپۆرته‌كه كه له‌به‌رده‌ستی ANFدایه، ئاماژه به ناوی ٦١ كۆمپانیا ده‌كات كه چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی له ئه‌ڵمانیا به‌رهه‌م دێنن. هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه بۆ فرۆشتنی چه‌ك كاری لۆبی ده‌كه‌ن.
له ڕاپۆرته ٦٠ لاپهڕهییهكهدا هاتووه: تانكی جۆری لیۆپارد - Leopard II كه ئێستا ده‌وڵه‌تی توركیا له شه‌ڕی دژ به عه‌فرین به‌كاری دێنێت، له كارگه‌ی (Krauss-Maffei-Wegmann (KMW له شاری كاسل دروست ده‌كرێت. بۆ دروستكردنی ئه‌م جۆره چه‌كه ١٤٠٠ كه‌س له‌م كۆمپانیایه و كۆمپانیای Rheinmetall كار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای Fritz Werner كه له شاری گایسنهایم چه‌ك دروست ده‌كات، به‌رهه‌مه‌كانی به سوپای توركیا ده‌فرۆشێت. ئه‌م كارگه‌یه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك له ئه‌ڵمانیا، له كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا، زۆرترین چه‌كی بۆ سوپای نازییه‌كان به‌رهه‌م هێنابوو.
پارتیی چه‌پ: پێداویستییه‌كانی شه‌ڕی عه‌فرین له هێسن-ه‌وه ده‌برێنه توركیا
یان شالائوسكه، په‌رله‌مانتاری پارتیی چه‌پ له هه‌رێمی هێسن سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له دژی عه‌فرین و وتی: پێداویستییه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه له هێسن-ه‌وه ده‌چنه توركیا. ناوبراو وتیشی: هێرشی سه‌ر عه‌فرین دژی حقووقی نێونه‌ته‌وه‌ییه.
«ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ئه‌م تاوانه، كه‌ره‌سته ئه‌ڵمانییه‌كان به‌كاردێنێت كه له هه‌رێمی هێسن دروست ده‌كرێن. ئه‌و تۆپ و چه‌كانه‌ی له ئه‌ڵمانیا دروست ده‌كرێن، له عه‌فرین مرۆڤه سیڤیله‌كان ده‌كوژن. ده‌بوایه حكوومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گه‌مارۆی چه‌كی خستبوایه سه‌ر توركیا، به‌ڵام به شه‌ڕی عه‌فرین كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بوونه پڕفرۆش‌ترین كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی.»
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتیی چه‌پ ڕایگه‌یاند: دروستكردنی ئامێره‌كانی تاوان له هه‌رێمێكی وه‌ك هێسن، دژی ده‌ستووره. ده‌ستنیشانی كرد، له ده‌ستووری هه‌رێمی هێسندا، به‌شداربوون له شه‌ڕ و هاوبه‌شبوون له شه‌ڕدا قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هێمای بۆ ئه‌وه كرد، به‌پێی ده‌ستوور نابێ پێداویستی شه‌ڕ بۆ توركیا به‌رهه‌م بهێنرێت.
S.M