بە هەزاران کەس بۆ عەفرین ڕژانە سەرشەقامەکان

بە بۆنەی ٣هەمین ساڵی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکان.

شەهبا

لە ناوچەی شێراوای عەفرین لە ٣هەمین ساڵی داگیرکردنی عەفرین لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوە چوو.

ڕێپێوانەکە کە لە سەر ڕێگەی نێونەتەوەی لە نێوان عەفرین و حەلەب دەستیپێکرد و هەتا گوندی زارەتێ بەردەوام بوو.

لە چالاکییەکەدا دوای خولەکێک بێدەنگی لە سەرناوی بەڕێوەبەری خۆسەری هەرێمی عەفرین شیراز حەمۆ قسەیکرد.

لە سەرناوی بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا حەمدان عەبید قسەیکرد و دەستنیشانیکرد کە داخوازی دەوڵەتی تورک تێکدانی برایەتی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

عایشێ مەحموود بە ناوی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین جەختی لەوە کردەوە کە خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت. چالاکییەکە بە درووشمی ڕزگارکردنی عەفرین کۆتایی هات.

حەلەب

لە حەلەب هەزران کەس لە هاووڵاتیانی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شیخ مەقسوود لە ٣هەمین ساڵی داگیرکردنی عەفریندا ڕێپێوانێکیان بەڕێوە برد.

خۆپیشاندەران لە کۆڵانەکانی شێخ مەقسووددا گەڕان و بەرەو گۆڕەپانی شەهید دەستێ-ی ڕۆژهەڵاتی شێخ مەقسوود چوون.

لە دوای رێپێوانەکە میتینگێک بەڕێوەچوو و تێیدا هاوسەرۆکی مەجلسی گشتی محەمەد شێخ و ئەندامی نوسینگەی پیوەندیەکانی مەجلسی سووریای دیموکراتیک-مەسەدە، فاتما حەسینۆ قسەیانکرد.

محمەد شێخۆ وتی کە ئەوان بیجگە لە هێزی ڕۆڵەکانی خۆیان پشت بە هیچ هێزێک نابەستن. شێخۆ ئەوەی خستەڕوو کە بڕیارەکانی ئەوان لە قەسەدە و یەپەگەوە دیت . شێخۆ لە کۆتاییدا دەستنیشانیکرد کە سەرکەوتنی ئێمە زۆر نزیکە. لە بەرئەوەی کە کاتی هاتووە لە دژی دەوڵەتی تورکیا سەرهەڵدان بکرێت و بۆهەموو ئەو تاوانانەی کە کردوویە سزابدرێت.

فاتما حەسینۆ ئەندامی نوووسینگەی پێوەندیەکانی مەسەدە وتی، ئامانجی ئێمە یەکیتیە، تا لە مەترسیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە دوور بین و گەل بپارێزین.

فاتما بانگەوازی لە کۆچبەرانی عەفرین کرد کە هەتا رزگارکردنی عەفرین لە داگیرکاری ، تێکۆشان و بەرخۆدان بکەن.

ڕەقا

لە ٣هەمین ساڵی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٠ی کانوونی ٢٠١٨  بۆسەرعەفرین و داگیرکردنی، مەجلسی سڤیلی ڕەقا خۆپیشاندانێکی ئەنجامدا.

بە سەدان هاووڵاتی ڕەقا و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەربازی بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کرد.

خۆپیشاندانەکە  لە گەڕەکی سەرەکی ڕەقا رێپێوانیان کرد. جەماوەر ئاڵاکانی قەسەدە و پانکاردی" نا بۆ داگیرکاری تورکا، ئێمە دەسکەوتەکانی شۆرشی خۆمان بپارێزین، ژنانی ڕەقا بۆ ژنانی عەفرین لە دژی ئەردۆغان تێکۆشان دەکەن" بەرزکردەوە.

خۆپیشاندانەکە لە گەڕەکی بەرگری شارستانی گۆڕا بۆ میتینگ.

لە میتینگەکەدا شیهام داوود سکرتێکری پارتی سووریای پیشەڕۆژ قسەیکرد و ئاماژەی دابە بەرخۆدانی خەڵک و شەڕڤانانی عەفرین لە هەمبەر داگیرکەردا.

سکرتێری پارتی سووریای پیشە ڕۆژ دەستنیشانیکرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسی بەردەوامی داگیرکاری عەفرینە لە ژێردەستی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی. لە هەمبەر تاوانە دژە مرۆییەکانی داگیرکەران چاویان داخستووە.

هاوسەرۆکی مەجلسی سڤیلی ڕەقا شێخ محەمەد نوور ئاماژەی دابە ڕۆڵی گەنجانی عەفرین لە ڕزگارکردنی عەفرین شەهیدبوونە. ئێمە بەلێن دەدەین کە ئاواتی شەهیدان کە ڕزگارکردنی عەفرینە پێک بهێنین.

یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی مەجلسی سەربازی ڕەقا فەیسەڵ سالیم دەستنیشانیکرد کە بەرخۆدانی ئەوان بۆ ڕزگارکردنی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی  لەدەستی دەوڵەتی تورکیا بەردەوام دەبێت.

میتینگەکە بە سینەفیزیۆنێک لە سەرتاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کۆتایی هات.

ک-ش