بە وۆرکشۆپی هونەری خاوەنداری لە یادی هەڤاڵەکانیان دەکەن

لە مەخمور کۆمەڵێک ژنی گەنج بۆ خاوەنداریکردن لە ناو و ڕەنج و یادی هەڤاڵی خۆیان ئاڤیان بوڵدان لە وۆرکشۆپی شەهید ئاڤیان بووڵدان دا بەرهەمی هونەری دەستی دروست دەکەن.

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) گروپێک لە ژنانی گەنج بۆ هەڤاڵی خۆیان، ڕەنج و ناوی، کە هەمیشە بە زیندویی ڕایبگرن لە ژێر چەتری کارگە و وۆرکشۆپی شەهید ئاڤیان بوڵدان کاری هونەری دەستی ئەنجام دەدەن.

لە کارگە هونەرییەکەدا سێ ئافرەتی گەنج پێشوازیان لێکردین و مزگین کارا، یەکێک لە ستافەکەی وۆرکشۆپی شەهید ئاڤیان بووڵدان، لە بەردەم کەفێکی ڕەشی سپیدا، کە لە ناوی کۆمەڵگەی کوردی بۆتان دا جەمەدانیشی پێدەوترێت، ڕادەخات و دەیچنێت و بە دەم کارەوە باسی کارەکانی وۆرکشۆپ و کارگە هونەرییەکەیان دەکەن.

کارا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە ژێر چەتری بزووتنەوەی ژنانی گەنجی مەخمور (TJCM)، وەک ئەنجوومەنی شەهید ئاخین ماهیر دیجلە (دەریا کارەهان)، کە بەڕێوەبەرێکی چەتری بزووتنەوەی ژنانی گەنجی مەخمورە و لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری لە جزیر شەهید بوو، دەستی بە کاری هونەری دەستیی چنینی کەفی و جامانە کرد، هەروەها بەرهەمی تایبەت بە گەنجان، کە بەشێک بوون لە کلتور و هونەری باوباپیران.

لە وۆرکشۆپ و کارگەکەدا ٥ ژنی گەنج کار دەکەن، کە هەندێک جار ژمارەشیان زیاد دەبێت و هەندێک جاریش کەم دەبێتەوە. کارەکەیان ناوەستێت. لە بەردەوامیی پەرەسەندنی کارەکانیاندا بیناکەیان بۆ شوێنێکی باشتر و فراوانتر گۆڕی کارا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: دایکان بەتایبەتی بایەخێکی زۆرمان پێدەدەن  و دەڵێن، 'ئێوە بەم کارەتان ڕەنج و هونەری ئیمە لە بیر ناکەن'. گەنجانیش بۆ جلوبەرگی گەلی و کوردی و ڕەنگاوڕەنگ و ئاڵ و واڵ ڕوو لە کارگەکەمان دەکەن. هەروەها ئەو جەمەدانی و کەفیانەى کە لە کاتی شۆڕشی رۆژئاوادا زۆر برەویان سەندبوو خواستی زۆریان لەسەرە، چونکا بووەتە یەکێک لە سیمبولەکانی شۆڕش".

لە وۆرکشۆپەکەدا بازنێکی جوان و ملوانەکەی ڕەنگاوڕەنگیش دروست دەکرێت و هێما و سیمبولەکانی شۆڕشیی تیادا بەکار دەبرێت.ئەو کارانەش لەسەر داوای کەسەکان دروست دەکەن. لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش بڵاویان دەکەنەوە و وێنەیان دادەنێن بۆ ئەوەى کەسانی تریش بتوانن داوایان بکەن.

ژ.ت