داستانێکی جەنگاوەریی لە ئاگرییەوە بۆ کەرکوک و بۆتان

گەریلا دیجلە، یەکێک لەو ئەویندارانە بوو، ڕۆژێک لەڕۆژان لە سەنگەرە کۆنەکانی کەرکوکدا، دڵی بۆ پاراستنی خاکی کوردستان لێدەدا، ئەو جەستانەی دەلەرزاند، کە خۆیان لە ڕەشیی ئەم سەردەمە پێچابوو.

هەر گەشتێک وەک سەرچاوەی ڕووبارێکە، لە جێگایەکەوە دەست پێدەکات و بۆ پێناسەی حەقیقەت دەگەڕێت، ڕێگای هەر گەریلایەکی کوردستانیش چیا بە چیا دەست پێدەکات و وەکو ڕووبار ڕاناوەستێت و بەردەوام دەبێت، ئەو جێگایەی گەریلا تێیدا دەژی مێژویەکی هەزار ساڵەی هەیە، چیاکان هیچ کاتێک پشتیان لە کوردایەتیی نەکردوە، هەمیشە سنگی خۆیان کردوەتەوە، بۆئەوەی ژیانی ئازادیی ئەبەدیی لە دڵی گەریلادا سەوز ببێت، خۆشەویستی ڕاستی ئەو ڕێبوارانە لەبەر دەرگای ھەر ماڵێک، بەردێک، کانیەک و بەرزایی چیایەکدا دەنووسرێتەوە.

گەریلا دیجلە، یەکێک لەو ئەویندارانە بوو، ڕۆژێک لەڕۆژان لە سەنگەرە کۆنەکانی کەرکوکدا، دڵی بۆ پاراستنی خاکی کوردستان لێدەدا، ئەو جەستانەی دەلەرزاند، کە خۆیان لە ڕەشیی ئەم سەردەمە پێچابوو، لەبەر هێزی ژنانی گەریلای بوێر و تۆڵەسێن، داعشی ڕووڕەش چۆکیان دادایە سەر زەوی، لە ساڵی ٢٠١٤-دا٢٠١٥ هەڤاڵ دیجلە و زۆرێک لە هاوڕێکانی ئەو ڕاستیەیان نووسیوە.

گەریلا دیجلە ئەردەم، کە ناوی ڕاستی زلەیخا کارایە لە ناوچەی بازیدی سەربە ئاگری چاوی بە دنیا هەڵهێناوە، لە ساڵی ٢٠٠٨دا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت، دیجلە بەدەم وتنەوەی لای لایەی سەربێشکەی ئەو برینانەی، کە دەوڵەتی تورک لە سەرهەڵدانی ئاگریدا دروستیکردبوو بەو ئازارانەوە گەورە دەبێت، ئەم ئێش و ئازارە دەکەوێتە دڵی زۆرێک لە کچ و کوڕی ئەم وڵاتەوە، لە دڵی دیجلەدا دەبێتە ڕق و دەیەوێت تۆڵە لە دووژمن بکاتەوە، گەریلا دیجلە دوای ئەوەی ساڵێک لە چیای ئاگری دەبێت و ئەزموون وەردەگرێت، ڕوو لە باشوری کوردستان دەکات، چونکە دەزانێت پارچەیەک لە دڵی ئەو دزراوە، ئەو گەشتەی کە لە چیای ئاراراتەوە دەستیپێکردوە، هەنگاو بە هەنگاو ئەو سنوورانەی کە کوردستانی کردوە بە چوارپارچەوە دەبڕێت، هەناسەی ئازادیی لەسەر چیای زاگرۆس، لەسەر ئەو خاکەی کە ژیان لەسەری دەستیپێکردوە، دووبارە لە ئامێزی دەگرێت.

هەر بەو باوەڕەی کە بۆی دروستبووبوو، ئیتر بڕیاری پارێزگارییکردنی ئەبەدی بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان دەدات، هەروەکو چۆن لە ڕێبوارێتیی خۆیدا جوانی کوردستان دەبینێت و لە دڵ و مێشکیدا دەینەخشێنێت، ڕقی لە بەرامبەر دووژمن و داگیرکەری وڵات زیاتر دەبێت، هێرشی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ سەر شەنگال و مەخمور و کەرکوک، وادەکات گروپەکانی گەریلا دەست لە چیا بەردەن و گەشتی خۆیان لە دەشتدا دەستپێبکەن، بۆیە ئەویش دەچێتە سەنگەرەکانی پێشەوەی کەرکوک و ناوی خۆی لە کاروانی ژنانی تیکۆشەردا دەنووسێت.

گەریلا دیجلە ئەردەم ناوی لە فەرماندەی چیای ئارارات’دیجلە عەفرین’ وەردەگرێت و بەم شێوەیە باری خۆی قورستر دەکات، خەیاڵ و خەونەکانی وەلا دەنێت بۆ ئەوەی ڕێبازی فەرماندە دیجلە جێبەجێ بکات.

گەریلا دیجلە، هەتاکو مەترسیی لەسەر کەرکوک و سنووری گەرمیان هەبوو لە کاتی هەرە سەختدا هەنگاوێک لە سەنگەرەکاندا نەهاتە دواوە، بەبێ وەستان بۆ پاراستنی ژنان و گەلەکەی بو بە قەڵغان، ئیتر لە دەشتی بازید و لەبەر دامێنی چیای ئاراراتدا نەبوو، بەڵکو ئەو لە دەشتی کەرکوکدا بوو، هەرچەندە ئەو دوو ناوچەیە لە جوگرافیادا دوربوو لەیەک، بەڵام ڕاستی ئەوەبوو بەجۆرێک دڵ و مێشکی بۆ خۆشەویستی ڕێبەر ئاپۆ کردبوەوە هەردوو شوێن لە دڵی گەریلا دیجلەدا بووبوون بەیەک، من لە دەشتی کەرکوک تێکۆشانی دیجلە  ئەگەر کەمێکیشبێت خستە بەردەم زوومی کامێراکەم، ئەوان تەنیا شەڕی چەکیان دەکرد، ئەوان لەبەرامبەر دووژمنێکی وەکو داعشدا سوربوون لەسەر بەدەستهێنانی ژیانێکی ئازاد.

 لەسەرپێ ڕاوەستانی دیجلە ئیتر خۆی بۆ سەنگەرێکی تازە ئامادە دەکرد، دوای ئەوەی بەشداری زۆربەی ئۆپەراسیۆن و ڕزگارکردنی گوندەکانی کەرکوک دەبێت، گەریلا دیجلە لەسەر پێشنیاری خۆی دەگەڕێتەوە ئەو جێگایەی کە لە دڵی هەر گەریلایەکدا جێگای خۆی گرتوە و دەبێتە ڕێبواری بۆتان.

گەریلا دیجلە، لە بەهاری ساڵی ٢٠١٧دەدا هەناسەی ئازادیی خۆی لە بۆتان هەڵدەمژێت و دەگات بە خەیاڵی خۆی و دەبێت بە یەکێک لە گەریلاکانی چیای بۆتان، بەو ئەزمونانەی کە لە گەریلایەتییدا لە چیای ئاگری، زاگرۆس، خواکورک و کەرکوکدا وەریگرتوە، دەبێتە فێرکارێکی ژیان، هەڤاڵ دیجلە لە ماوەیەکدا خۆشەویستیی خۆی بە خۆشەویستی بۆتاندا بڵاودەکاتەوە، و لە ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لەگەڵ فەرماندەی بۆتاندا دەلال ئەحمەد هاوڕێیانی تریدا دەچێتە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە لەسەر پێوەستانی هەڤاڵ دیجلە خۆی دەسپێرێتە دڵی هەڤاڵانی تری تیکۆشەر.

ف.ق