دایکی ئاشتی شیرین ئونات کۆچی دوایی کرد

حاجی شیرین ئونات ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.

حاجی شیرین ئونات تەمەن ٧٨ ساڵ و ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی هەفتەیەک پێش ئێستا بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەیەک لە ئامەد و لە بەشی چاودێری دا چارەسەریی وەردەگرت، بەڵام ئێوارەی دوێنێ و لە دوای هەفتەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.

دایکی ئاشتی شیرین ئونات ئەمڕۆ لە گۆڕستانی یەنی کۆی ئامەد بەخاک دەسپێردرێت.

ژ.ت