لە ساڵیادی ڕاپەڕینەکەی گەنجان و خەڵکی شیلادزێ و دێرەلوکی هەرێمی بادینان نزیک دەبینەوە کە لە ڕێککەوتی (٢٦/١/٢٠١٩) لە دوای شەهید کردنی دوو هاوڵاتی ناوچەکە لەلایەن ڕژێمی تورکەوە ئەنجامیاندا. خەڵکی ڕاپەڕیو وەک پەرچەکردارێک هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەو ڕژێمە لە ناوچەکە و بخێرایی کۆنترۆڵیان کردن و ئاگریان تێبەردان و هاوکات دەستیان گرت بەسەر چەک و تفاقی سوپای تورکدا کە چەندین تانک و زرێپۆشیان تێدا بوو و ڕاپەڕیوکان سەربازە داگیرکەرەکانی تورکیان شاربەدەر کرد.
لە بەرامبەردا پەدەکە لە بری پشتیوانیکردن لە خەڵکی ڕاپەڕیو، کەچی بەهانای سەربازە داگیرکەرەکانی تورکەوە چوون و لە سەر ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیان بەهەڵمەتی ڕەشبگیری و گرتن و زیندانیکردنی گەنجان و ڕۆژنامەنوسان کرد و لەو چوارچێوەیەدا دەیان کەس دەستگیر و زیندانی کران کە بەشێکیان تا ئێستاش لە زینداندا ماونەتەوە و بەشێکیشیان چارەنوسیان نادیارە و ئەوەش کاردانەوەی زۆری لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان لێکەوتەوە کە تا بە ئەمڕۆ بەردەوامە.
بەو بۆنەوە دەستەی دەنگی شیلادزێ ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕای گشتیی بڵاوکردوەتەوە و تێدا ئاماژەی بە داگیرکاری و ستەم و زۆرداری ڕژێمی تورک و پەدەکە داوە ڕاگەیەندراوە: شیلادزێ دڵە زیندوەکەی بادینانە و خەڵکەکەی ئیرادەی بەهێزی خۆیان پیشانی داگیرکاراندا.
دەستەکە بانگەوازییەکی وای کردوە: داوا هەموو کوردانی هێژا و ئازادیخوازان لە هەر جێیەکی جیهنن هەن دەکەین، بۆ ڕۆژی ۲٥/۱/۲۰۲۲ ، کاتژمێر ۲۱:۰۰ بەکاتی شیلادزێ و ۱۹:۰۰ بەکاتی ناوەندی ئەوروپا بەشداری لە هەڵمەتەکەمان بکەن، کە بەهاشتاگێک (#) دەستپێدەکات.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی دەنگی شیلادزێ بۆ ڕای گشتیی:
بۆ گشت ئازادیخوازان و گەلانی بندەستی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان و جیهان
دەسەڵاتی بنەماڵە لە ۳۰ ساڵی ڕابردوو دەڤەری ئامێدی و شیلادزێی لە هەموو لایەنەکانەوە پشتگوێخستوە و زەرەر و زیانێکی زۆر بەر ژیانی سروشتی گوندەکان کەوتوە. بەتایبەتی ساڵانی دوایی و بەبیانووی هەبوونی (گەریلا) دەرگای بۆ سوپای داگیرکەری فاشیستی تورک کردۆتەوە و سەرتاپای چینەکانی گەلی شیلادزێ دەکەن بە ئامانج و هەرجارە کۆمەڵکوژیەک بەرپا دەکەن
تا ئێستا بە دەیان گوند چۆلکراون، سروشتی ناوچەکە زەبری بەرکەوتووە و بە دەیان خەڵکی سیڤیل بە بۆردومانی سوپای تورکی داگیرکەر شەهید بوون. ڕێکەوتی ۱٤\٤\۲۰۱۸ سێ برا (مهجید، تاهر و رهمهزان محهمهد) كه له له بوردمانێكدا له شێلادزێ شههید دهبن ههرسێكیان پێشمهرگه بوونه و له بهرهكانی شهڕی داعشیشدا بهشداریهكی بهرچاویان ههبووه، دواتر له ۲۳/۱/۲۰۱۹ له دۆڵی ڕهشاڤهی سهر بهم ناوچهیه دوو هاوڵاتی پێشمهرگه بهناوهكانی (بهختیار حهسهن هێتوتی) و (زیاد حهجی هێتوتی) به بوردمانی دهولهتی فاشیستی تورك شههید دهبن، ڕؤژێك دواتر (له ۲٤ی ههمان مانگ) ٤ هاوڵاتی وڵاتپارێز تر دیسان دهبنه ئامانجی فڕۆكهی تورك و ههموویان شههید دهبن. ئەوەش جگە لە کۆمەڵکوژی گەلی شیلادزێ، مرۆڤ ناتوانێ هیچ واتایەکی تری بداتێ
لە ئەنجامی بێهیوایی گەلی ئەو دەڤەرە لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ۲٦/۱/۲۰۱۹ سەرهەڵدانێکی جەماوەریان بەرپاکرد و بە ئیرادەوە دەستیان گرت بەسەر بارەگای لەشکری پڕ لە تانک و چەکی گرانی سوپای تورکی داگیرکەر ئاگریان تێبەردان، بەو ڕەنگە ئیرادەی بەهێزی خۆیان پیشانی داگیرکاران دا. وەلێ دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی لە بن ناوی حکومەتدا زۆر بە زەلیلانە، نەک هیچ بەیاننامەیەکیان لە دژی دەسدرێژیەکانی سوپای تورکیا دەرنەکرد، بەڵکو وڵاتپارێزانی شیلادزێیان بە دەستی دەرەکی و تێکەدەر لەقەڵەمداپەنجەی تۆمەتیان بۆ پەکەکە' درێژ کرد.
دواجار جگە لەسوتانی جەرگی شیلادزێی دایک بۆ شەهیدبوونی ڕۆڵەکانی و توڕەیی و زریانی زاپی گەورە لە دەسەڵاتی بەناو کوردی کوردستان-فرۆش، وەلێ دەزگا ئەمنیەکانی کوردفرۆشی و کوردکوژە کەوتنە ڕەشبگیری و چەندین لاوی دڵپڕلەهیوای شیلادزێیان دەسگیرکرد، لە نمونەی (دێمان ئۆرەماری) کە نمونە و جێی هیوابوون بۆ چەندین گەنجی تر، دواجار خۆی و هەڤاڵانی ئەویان خستە ناودەستی میتی تورکی و لە ڕۆژی ۱۹/٦/۲۰۲۰ شەهیدیان کردن. جگەلەوە چەندینی تریان زیندانیکرد و بە ئەشکەنجە و تۆقاندن، یان بە ناچارکردن بە کۆچکردن و دەربەدەرکردنی چەندانی تر، هەوڵدەدەن گیانی بەرخۆدانی و وڵاتپارێزی بەرامبەر بە سوپای داگیرکەری تورک لەو دەڤەرە لەناو ببەن.
ئێمە (دەستەی دەنگی شیلادزێ) بۆ بەرخۆدانی بادینان دەمانەوێ بە هەموو دنیای ڕابگەیەنین، کە دڵێ شیلادزێ و بادینان ئەمڕۆ لەهەر کات زیندووترە و شیلادزێ نەک خۆی بەدەستەوە نادات، بەڵکو دەبێ بەو ناونیشانەی کە داگیرکەران و نۆکەرانی ئەوان هەرگیز لەیادیان نەچێت.
ئێمە درود بۆ ڕەوانی شەهیدانی شیلادزێ دەنێرین و سەرمان بۆ ئەوان و شەهیدانی ڕێی ئازادی کوردستان نەوی دەکەین، لەهەمان کات بەوپەڕی توانا خاوەندارخی لە گیراوانی بادینان و تەواوی زیندانیانی سیاسی گەلی کورد دەکەین، بەتایبەتی داوای دەسبەجێ ئازادکردنی گیراوانی شیلادزێ دەکەین و خاوەنداریان لێدەکەین.
بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵیادی ڕاپەڕینی ۲۱ی کانون و شەهیدانی بۆردومانەکانی سوپای داگیرکەری تورک و دوپاتکردنەوەی خاوەنداری لە (ڕۆڵە زیندانەکانی شیلادزێ) لەلای پەدەکە و حکومەتەکەی، بانگەوازی لە هەموو کوردانی هێژا لە هەر جێیەک وە لە دۆستانی ئازادیخوازی گەلی کورد دەکەین لە هەموو جیهان دەکەین، بۆ ڕۆژی ۲٥/۱/۲۰۲۲ ، کاتژمێر ۲۱:۰۰ بەکاتی شیلادزێ و ۱۹:۰۰ بەکاتی ناوەندی ئەوروپا بەشداری لە هەڵمەتەکەمان بکەن، کە هاشتاگێک (#) دەستپێ دەکات.
ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی گەلی کورد
ئازادی بۆ زیندانیانی بادینان
ئازادی بۆ زیندانیانی شیلادزێ
دەستەی دەنگی شیلادزێ
هـ.هـ