دەوڵەتى تورک وتەبێژی بزووتنەوەى ژنانی ئازادی دەستگیرکرد

دەوڵەتى تورک عایشە گۆکهان وتەبێژی بزووتنەوەى ژنانی ئازاد (تەژا)ی دەستگیرکرد.

ئەم بەیانییە عایشە گۆکهان وتەبێژی بزووتنەوەى ژنانی ئازاد لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتى تورکەوە دەستگیرکرا. دەستگیرکردنەکەى لە چوارچێوەى ئەو لێکۆڵینەوانەدایە کە داواکاری گشتیی دەوڵەتى تورک لە مێردین دەستیپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە گۆکهان بۆ لێپرسینەوە لە شاری ئامەدەوە ببرێت بۆ شاری مێردین.

ژ.ت