لە شاری سلێمانی فستیڤاڵی زستانە بە بەشداری ژنان بەڕێوەدەچێت

فستیڤاڵی زستانە بە بەشداری ژنان لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت کە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین بەرهەمی خۆماڵی و کاری دەستی ژنان تیایدا نمایشکراون.

لە شاری سلێمانی گەورەترین ڤستیڤاڵی زستانە کرایەوە کە بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە ٢٢ی تا ٢٧ی کانونی یەکەمە، لە کاتژمێر ٢ی دوا نیوەڕۆ کراوەیە تا ١٠ی شەو فستیڤاڵەکە بۆ نیشاندانی بەرهەمە  خۆماڵیەکانە و هاوکات بە بازاڕکردنی کاڵا و بەرهەمە دەرەکیەکان لە خۆدەگرێت.

لە فستیڤاڵەکدا جەندین ژنی خاوەن کار و ژنانی ڕۆژهەڵات بە بەرهەم وکارە دەستیەکانیان بەشداریان کردبوو، و لە شارەکانی کوردستانەوە هاوڵاتیان سەردانی دەکردن بە مەبەستی بینین و کڕینی بەرهەمەکانیان.

"ژنان دەبێت پشت بە تواناکانی خۆیان بببەستن"

باخان جەمال، کە یەکێکە لەو ژنانی بەشداری فستیڤاڵەکەی کردبوو لە لێدوانێکدا بۆ ژنها ئاماژەی بەوەکرد،  " بە  دروستکردنی کێک و شیرینی کە  هەموویم بە دەستی خۆم دروستم کردوە بەشداریم کردوە، زیاتر ئەو شیرینیانەم دروست کردوە کە بۆ سەری ساڵ هاوڵاتیان بەکاریدەهێنن، ئەمە چوارەم فسیڤاڵە کە بەشداریم کردوە پێم باشە کە ساڵانە لەم جۆرە فسیڤاڵانە بکرێنەوە بۆ ئەوەی بتوانین بەرهەمەکانمان ساغبکەینەوە، من وەکو ژنێکی خاوەن کار داوا لە هەرژنێک دەکەم کە پشت بە تواناکانی خۆی بەستێت، چونکە هەموو ژنێک دەتوانێت کار بکات."

"ژنان توانایەکی باشیان هەیە لە کارە دەستیەکاندا"

گۆنا محەمەد، ژنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بەشداربوویەکی تری فستیڤاڵەکەیە ئەوەی خستەڕوو، کە بەشداری کردووە لەم فستیڤاڵەدا بە مەبەستی ساغکردنەوەی بەهەمەکانی، " هەموو بەرهەمەکانم کاری دەستی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بە ماندووبوونی خۆیان دروستیان کردوە کەبەرهەمەکانمان لە لە دارو تەختە دروست کردوە وەک:  کاتژمێر و کەوچک، ژنانی کورد توانایەکی باشیان هەیە لە دروستکردنی کارە دەستیەکان."

"ئەم جۆرە فستیڤاڵانە بۆ زیندوو هێشتنەوەی کلتوری کوردی گرنگە"

ئاڤێستا محەمەد، کە وەکو سەردانیکارێک بەشداری کردبوو وتی" حەزم کرد سەردانی ئەم فیستیڤاڵە بکەم، چونکە لە ڕێگەی فیستیڤاڵی لەم شێوەیەوە ئاشنا دەبین بە کارە دەستیەکانی ژنان کە توانا و لێهاتووییەکانیان نیشاندەدەن، پێم باشە ساڵانە لەم جۆرە فستیڤاڵانە بکرێنەوە چونکە بەرهەمەکان هی دەستی ژنانی ماندوونەناسە و کلتوری کوردی نوێ دەکەنەوە، ئێمەش دەتوانین لەم ڕێگەیەوە دیاریەک بۆ ئازیزانمان بکڕین و ببینە پاڵپشتی ژنانی بەشداربووی فیستیڤاڵەکە."

هـ . ب