ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە:
"لە سەرەتای مانگی ئایاردا لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی دوژمن لە ناوچەکانی یاساک و دۆڵی سەل لە دێرسیم، شەڕ لەنێوان دەستەیەک لە گەریلاکانمان و هێزەکانی دوژمن روویدا. هەڤاڵانمان ئاردل و فرات و عوسیان، کە لە شەڕەکەدا بە سەختی بریندار بوون، تاوەکو دوایین گولـلەیان شەڕیان کرد و بۆمبەکانی خۆیان بە خۆیاندا تەقاندەوە و شەهید بوون. وەک سەدان پیاو و ژنی قارەمانی دێرسیم، کە لە کاتی کۆمەڵکوژیی دێرسیمی ساڵی ١٩٣٨دا خۆیان لە بەردەکان فڕێدایە خوارەوە بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی دوژمن، هاوڕێیانمان ئاردل و فرات و عوسیان ئەو کولتورەی بەرخۆدانیان هەبوو و لە هەمان کاتدا بەوە بوونە نوێنەری ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی، بەو شێوەیە جێگا و پێگەى شکۆمەندانەى خۆیان لە مێژوودا کردەوە. هەڤاڵمان عوسیان، کە لەم شەڕەدا شەهید بوو لە دوای ڕوونبوونەوەى تەواوەتیی ناسنامەکەى، دواتر ناسنامەکەى بۆ گەلەکەمان و رای گشتی بڵاودەکەینەوە.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵانمان ئاردل و فرات:
نازناو: ئاردل پۆیراز
ناو و پاشناو: بوشرا کایا
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک - باوک: هافسات – عیزەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢١ / دێرسیم
****
نازناو: فرات ئەرکەندی
ناو و پاشناو: ڕەمەزان بایاڤ
شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە
ناوی دایک - باوک: ساکینە - عوبەید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠٢١ / دێرسیم
ژ.ت
[album=15385]