هەپەگە: سوپای تورک درێژە بە ئەنجامدانی تاوانی شەڕ دەدات

هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند، کە سوپای تورک لە چەمچۆ لە بەرامبەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا بە چەکی قەدەغەکراو هێرش ئەنجام دەدات.

بە گوێرەی راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ٢٧ی کانونی دووەمدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

-سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رۆژی ٢٧ی کانونی دووەم هەوڵیدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدای ناحیەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی بە حەفارە و شۆفڵ بڕوخێنێت.

-لە ٢٦ و ٢٧ی کانونی دووەمدا گۆڕەپانی ئاوی لۆلانی خواکورک و دەشتی کافیای گارە ٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ٢٦ و ٢٧ ی کانونی دووەمدا هەرێمەکانی شاخی شەهید کامەران و دۆڵی لۆلانی خواکورک، هەرێمی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی و سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب