هەپەژە بە رێورەسمێک نەورۆزی پیرۆز کرد
هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە) بە رێوڕەسمێک نەورۆزیان پیرۆز کرد.
هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە) بە رێوڕەسمێک نەورۆزیان پیرۆز کرد.
پیرۆزبایی بە رێورەسمێکی شکۆدار دەستی پێکرد و بە هەڵکردنی ئاگر بەردەوامی کرد.
لە ئەو رێورەسمەدا یەکێک لە فەرماندارەکانی (هەپەژە) سەما کوردستان هەڵسەنگاندنی کرد و وتی: "بە دروشمی" نەورۆز بەرخۆدانە و بەرخۆدان ژیانە!" لە سەرەتا دا نەورۆز لە رێبەر ئاپۆ لە هەموو شەهیدانی شۆرش و گەلی وڵات پارێز و هەموو گەلانی بندەست پیرۆز دەکەین. ئێمە هیوا دارین و باوەر دەکەین کە نەورۆزی ساڵی ٢٧٢٣ ببێتە بنمای ئازاد کردنی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و گەورەترین سەرکەوتن. بە رەنگێکی بەرچاو دیارە و بە پر کردنی ٥٠ ساڵ و بە تێپەرکردنی ٥١یەکەمین سالوەگەری تەڤگەری ئاپۆیی لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەراست و لە هەموو دوونیا بە پێشەنگایەتی هێڵی ئایدیۆلۆژی رزگاری ژن پێشکەوتنی گرنگ دروست بوو و دروست دەبێت. یەکێک لە نمونەی ئەو راستیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شۆرشی ژن کە بە دروشم، لە راستیدا بە فەلسەفەی"ژن، ژیان، ئازادی" بەرێوەدەچێت. دامەزراندنی ئەو شۆڕشە کە بنمای لە فکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەگرێت ولە ناوبەری ٨ی ئادار و نەورۆز بووە پردی ژیان. ئەوەش لە رۆحی سەرهەڵدان و رۆحی بەرخۆدان کە بنمای خۆ لە گەوهەری ژنان دەگرێت زیاتر گەش دەکات. بەو رەنگە باندۆری ئەو شۆڕشە کە لە پێشەنگایەتی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پێش دەکەوێت بەربڵاوی هەموو دونیا دەبێت، بۆ هەموو ژنان دەبێتە ئێلهامێک و ئۆتۆپیای ژن.
نەورۆزی جەژنی ئاری کە بۆ کۆمەڵگای مزۆپۆتامیا و بە تایبەت بۆ کوردستان خاوەنی مێژوو و کلتورێکی کۆن و ستراتیژیکە، رۆژی ئەمرۆمان بە هەمان رۆحی بەرخۆدان و سەرهەڵدان ژیانی ئەو هەرێمە روناک دەکاتەوە. دەبێتە بنمای خۆ نوێی کردن و بە گشتی دەبێتە رۆحی ژیانەوە. لە بەر ئەو تایبەتمەندیانەی خۆ، نەورۆز و ژنان خاوەنی تێکەڵیەکی سێمبیۆتیک و دەتوانین بڵیین کە راستی نەورۆز لە گەڵ راستی ژن دەگەیەتە واتای راستەقینی خۆی. هەر لە بەر ئەو راستیەش لە بەرامبەری دەسەڵاتداری پیاوی سەردەست بە رۆحی نەورۆز، خۆ رێکخستن کردن و تێکۆشان بەرزکردن یکێک لە بنمای دەسپێکی ئێمەیە. لەوێ دا گەورەترین رۆڵ و واتا لە سەر شانی شۆڕشی ژنە کە بە پێشەنگایەتی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پێشدەکەوێت. لە بەر ئەوەی کە ئەو شۆڕشە بە بنمای فکر و رامانی رێبەر ئاپۆ پێش دەکەوێت کە لە مێژووی ئازادی ژن دا دەرکەوتنێکی گرنگ پێشکەش دەکات. لە بەر ئەوەیی کە لە شەخصی دەسەڵاتداری رژیمی ئێران دا کە دێتە دارزاندن پەرگاڵی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی پیاو سالاری. لە سەر ئەو بنمایانە رێکخستن کردن تێکۆشانی خۆ لە هەر کاتێک زیاتر بەرزکردن و لە بەرامبەری ئەو سیستمە بووین بە هێزێکی بنمایی راستیەکی بێ گەڕانەویە. لە ئەو ئاستەی کە هەیە ئەو سەرهڵدانانەی کە بەرێوە دەچێت بۆ دەسەڵاتداری رژیمی ئێران و بۆ پەرگاڵی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست خەتەریەکی زۆر گەورەیە، هەروەها پەرگاڵ بەو هەموو هێزی خۆ دەخوازێت کە ئەو شۆڕشە لە بەین ببات. هەر لە بەر ئەوەش هەر جۆرە پۆلۆتیک و شەری تایبەت بە شکڵێکی بێ پیوان بەکار دێنێت. یک لە نمونەی ئەو راستیە ژەهراوی کردنی شاگردانە. بە ئەو بێ پێوانیە جارێکی تر بینیمان کە رژیمی داگیرکەری ئێران لە بەرامبەری ژنان هەمیشە بە پۆلۆتیکی جۆراوجۆر قەتل و عامی گیانی و مێژوویی و کۆمەڵگایی و فیزیکی پێک دێنێت و ئەوە هەمیشە بەردەوام دەکات. هەر لە بەر ئەوەش لە بەرامبەری ئەو پەرگاڵە خوێنخوارە لە سەر بنمای پاراستنی گەوهەری خۆ پاراستن و خۆ رێکخستن کردن پێویستە. بە ئەو زانا بوونە تێکۆشان بەرزکردن، زۆر کردن و هەتا کوو شۆرشی ژن بە سەکەوتن نەبێت بێ راوستان بەرەو ئازادی مەش پێویستە".
لە کۆتایی دا گەریلاکانی (هەپەژە) بە هەڵکردنی ئاگر بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی،" و" بێ سەرۆک ژیان نابێت " و "نەورۆز بەرخۆدانە، بەرخۆدان ژیانە" پیرۆزبایی خۆیان پێکهێنا.
هـ . ب