هێزەکانی رزگاریی عەفرین: لە عەفرین و عەزاز ١٤ سەرباز و چەتە کوژران و بریندار بوون

هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند، لە رۆژانی ١ تاوەکو ٤ی ئادار لە عەفرین و عەزاز چالاکییان لە دژی داگیرکەران ئەنجامداوە. لەو چالاکییانەدا ١٤ سەرباز و چەتە کوژراون و بریندار بوون و زرێپۆشێک و ٢ ئۆتۆمبێلیی داگیرکەران تریان تێکشکێنراوە.

هێزەکانی رزگاریی عەفرین بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک ئەنجامی چالاکییەکانی عەفرین وعەزازی لە دژی چەتەکان بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

" رۆژی ١ی ئادار لە عەزاز ئۆتۆمبێلی سەرەک چەتەیەک سوتێنرا.

رۆژی ٢ی ئادار لە ناوەندی عەفرین چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا و ٣ چەتەی تریش بریندار بوون.

 هەر لەو رۆژەدا لە ناوچەى شێراوا لە دژی سەنگەرێکی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە جۆری کیرپی تێکشکێنرا. لەبارەی ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن زانیارییەکی روون لە بەردەستدا نییە.

رۆژی ٣ی ئادار لە هەرێمی عەفرین لەسەر رێگای جندرێس لە بەرامبەر خاڵێکی پشکنین دا چالاکیی سابوتاژ ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ٣ چەتە کوژران و ٤ چەتەى تریش بریندار بوون.

رۆژی ٤ی ئادار لە گوندی مەریەمین لە ناوچەى شەرا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیی تایبەت ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و ٢ سەربازی  تریش بریندار بوون. هەر لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب تێکشکێندرا و پیکابێکی تریش گورزی لێدرا".

ژ.ت