هێزەکانی شەهید دەلال بە بۆنەی ٢٧ی تشرینی دووەم چالاکیان ئەنجامدا

هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی پاراستنی ئاسمانیی شەهید دەلال لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی هێزێکی داگیرکەران کە لە گردی شەهید بیلال جێگیر ببوون، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چالاکیان ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە، هێزە ئاسمانیەکانی شەهید دەلال لە ٢٧ی تشرینی دووەم، کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە دژی هێزێکی داگیرکەران کە لە گردی شەهید بیلال جێگیر ببوون، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چالاکیان ئەنجامدا.

هەپەگە راشیگەیاند، ئەو ئامانجانەی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستنیشان کرابوون، پێکێنران و چالاکیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو و وتیشی، ئەم چالاکیە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە و تۆڵەی هاوڕێمان فەرماندەی قارەمان یلماز دەرسیم بەڕێوەچووە.

هێرشە ئاسمانیەکان بۆ سەر هەرێمی زاپ

لە بەشێکی تری راگەیێنراوەکەدا هەپەگە ئاماژەی بە هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەر کرد بۆ سەر هەرێمی زاپ و رایگەیاند، سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە بەرواری ٢٣ی تشرینی دووەم لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٨:١٠ بۆ ١٨:٥٠ خولەک دەوروبەری گوندەکانی کنیانش و نێروەی سەر بە هەرێمی زاپیان بوردومان کردووە.

ز.ش