جموجوڵی چەکدارەکانی پەدەکە لە ناوچەکانی گەریلا لە زیادبووندایە

هێزە چەکدارەکانی پەدەکە کە دوێنێ ٢ بازگەی سەربازیان لە هەرێمی مەتینا کە ناوچەی گەریلایە، دروست کردووە و دەستی بە چاودێریکردنی جموجوڵی گەریلاکان کردووە.

لە ٢٣ی تشرینی دووەم چەکدارەکانی پەدەکە ٢ بازگەی سەربازیان لە هەرێمی مەتینا دروست کردووە. هاوکات بازگەیەکی لە سێگۆشەی گوندی بریفکا و بازگەیەکیشی لە نزیک بەنزینخانەی گوندی سەفەریا داناوە.

باس لەوە دەکرێت کە پەدەکە هێزێکی زۆر و چەندین جۆرە چەکی قوڕسی رەوانەی ناوچەی بەرواری کردووە و خوێندنگەی گوندی بریفکاشی کردووە بە ناوەندی ماندەوەی چەکدارەکانی خۆی.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە هەرێمیەکانەوە کەوتووەنەتە دەستمان، فەرمان بەو هێزانە کراوە کە چاودێریەکی وردی هەموو جموجوڵێکی گەریلاکانی پەکەکە بکەن و بیانخەنە ژێر کۆنتڕۆڵیانەوە. بە پێی هەمان فەرمان، گوایا گەریلاکان تەنها دەتوانن لەو کاتژمێرانەی دەستنیشان کراون، بجوڵێنەوە.

هەمان سەرچاوە راشیانگەیاند، هێزەکانی گەریلا، بۆ ئەوەی چەکدارەکانی پەدەکە واز لەو هەوڵە گێرەشێوێنیەکانیان بهێنن، هۆشداریان پێداون. گەریلاکان پێیان راگەیاندوون کە چەکدارەکانی پەدەکە با نزیک نەکەونەوە لە هەریمەکانی گەریلا و چاودێری جموجوڵیان نەکەن، بەڵام چەکدارەکانی پەدەکە گوێیان بە هۆشداری گەریلاکان نەداوە و بەردەوامن لە ئامادەکاریەکانیان بۆ کاری گێرەشێوێنی.

ز.ش