کاڵکان بۆ گەنجان: بەشداری لە بەرخۆدانی شکۆ و شەرەفدا بکەن!

کاڵکان رایگەیاند، "گەریلا لە ئاڤاشین و مەتینا بەرخۆدان دەکەن. تۆش ناتەوێت بەشداری لەو جۆرە بەرخودانەدا بکەیت؟ ناتانەوێت ببیتە هاوڕێی پاڵەوانەکانی وەرخەل و زەندورا و مام رەشۆ؟ کەواتە تۆش بەشدار بە و بڕۆ سەر چیا و ببە بە گەریلا!.

کاڵکان رایگەیاند، "گەریلا لە ئاڤاشین و مەتینا بەرخۆدان دەکەن. تۆش ناتەوێت بەشداری لەو جۆرە بەرخودانەدا بکەیت؟ ناتانەوێت ببیتە هاوڕێی پاڵەوانەکانی وەرخەل و زەندورا و مام رەشۆ؟ کەواتە تۆش بەشدار بە و بڕۆ سەر چیا و ببە بە گەریلا!.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بۆ ماڵپەڕی نوچە جوان شیکاریی کرد.

کاڵکان داوای لە گەنجان کرد و وتی: "ئایا ناتانەوێت بەشداری لە ڕێپێوانی ئازادیی مێژوویی لە بەرخۆدانی شەرەف و شکۆدا بکەن؟".

کاڵکان ڕایگەیاند، پێویستە گەنجان بەو زمانە وەڵامی دوژمن بدەنەوە، کە لێی تێدەگات و لە هەموو شوێنێک و گۆڕەپانێکی تێکۆشاندا دەبێت وەها بن و داوای لە گەنجان کرد، "شەقامەکان، هەموو لایەک، خواروو و سەرووی شارەکە، بە گوێرەی خۆیان بکەنە گۆڕەپانی شەڕ و بیکەنە ئەنجوومەنی شەڕ".

"ئێمە بە گەنجانی دەستمان پێکرد"

هەڵسەنگاندنەکانی دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە وەک بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان و گەلی کورد چووینە ناو تشرینی دووەمی نوێەکی ترەوە. لەگەڵ پەکەکە ٤٤هەمین تشرینی دووەم پێکەوە دەژین. دەبێت سەرنج بخرێتە سەر ئەوە، کە له گەڵ پەکەکەدا هەموو مانگەکانی تشرینی  دووەم و هەموو ڕۆژێک زۆر باشتر وخۆشتر و مانادارتره. لەگەڵ ئەم تشرینی دووەمەدا ئێمە دەچینە ٤٤هەمین ساڵی دامەزراندنی فەرمیی پارتەکەمان پەکەکە. پێش هەموو شتێک جەژنی پارتەکەمان لە رێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێیانمان و گەلەکەمان، لە ئێوەی گەنجانی قارەمان پیرۆز دەکەم. من بەڵێن دەدەم، کە لە ساڵی ٤٤هەمیندا ئێمە وەک بزووتنەوە و گەل لە سەر هێڵی ئاپۆیی بەهێزتر تێبکۆشین و سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنین.

لە حەقی قەرارەوە بۆ شەهیدانی وەرخەل و زەندورا، شەهیدە قارەمانەکانمان کە ژمارەیان گەیشتووەتە دەیان هەزار کەس، جارێکی تر بە ڕێزو سوپاس و خۆشەویستییەوە بە بۆنەى یادی جەژنەی حیزبەکەمان، یادیان دەکەمەوە. ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی فەرمیی حیزبەکەمانە، لە هەمان کاتدا لە دایکبوونی ٥٠ ساڵە پێشەوایەتییە. لە نەورۆزی ٢٠٢٢دا دەچینە ٥٠هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی پێشەوایەتی  و دەرکەوتنی ٥٠هەمین سالی ئاپۆییەکان. لە ساڵی داهاتوودا، ئێمە ڕۆژی لە دایکبوونی دامەزراندنی بزووتنەوەکەمان، سەرەتای ٥٠هەمین ڕێپێوانی پێشکەوتووخوازانەمان دەکەینەوە. لە ئێستاوە من دەمەوێت ئەم ٥٠ ساڵە پیرۆز بکەم.

هەمووتان باش دەزانن، کە بە وتەی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە بە گەنجی دەستمان پێکرد، ئێمە بە گەنجی سەردەکەوین. پەکەکە وەک حیزبێکی  گەنجان لە دایکبووە. کاتیک ڕێبەر ئاپۆ یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی پەکەکەی ئەنجامدا تەمەنی ٢٤ ساڵ بوو، کاتێک حەقی قەرار بەپێ رۆیشت بۆ دیلۆک تەمەنی ٢٥ ساڵ بوو، کاتێک مەزڵوم دۆغان  چالاکییە مێژووییەکەى ئەنجامدا تەمەنی ٢٧ ساڵ بوو. هەموویان گەنج بوون. حیزبەکەمان وەک بزووتنەوەیەکی گەنجان دروستبوو، وەک بزووتنەوەیەکی لاوان رێدەکات و دەڕوات. ڕۆحی گەنجێتیی ئازادی و ئیرادەی تێکۆشان بە دینامیزمی بنەڕەتی بۆ خۆی دەزانێت. لەسەر ئەو بنەمایە لە ٤٤هەمین ساڵی حیزبدا جدیتر و دینامیکتر و ئامادەتر و بەهێزت  تێدەکۆشین، لە دژی عەقڵییەت و سیاسەتی فاشیست، کۆلۆنیالیست و داگیرکەر، پاکتاوکار لە هەموو ئاست و شوێن و ناوچەیەکدا پێشدەخەین. بە دڵنیاییەوە تێکۆشان زۆر بەهێزتر دەبێت. لە ساڵی ٤٤دا پەکەکە بۆ بەهای ٤٣ ساڵی ڕابردوو تێدەکۆشان دەکات.

لەم بارەیه وه بۆ رێکخستنی گەنجانمان لە کۆمەڵەکانی گەنجان کەمپەین و هەڵمەتی بەشداریکردن دەستیپێکردووە، ئێمە لە ساڵی ٤٤هەمینی ساڵیادی پارتیەکەمان دا دەڵێین، تۆش بەشدار، ئێوەش بەشدار بن. پێویستە هەموو کەسێک وەک گەنجانی کورد، وەک کچان و کوڕان بەشداری بکەن. پێویستە هەموو کەسێک بەشداری ئەم ڕێپێوانە شکۆدارە بکات. با ببنە هاوڕێی حەقییەکان، مەزڵومەکان، عەگیدەکان، ساراکان، ئاخینەکان و بارانەکان. با ببنە هەڤاڵ و هاوڕێی ئەو قارەمان و پاڵەوانانە، کە لە وەرخەل، لە زەندورا، لە مام ڕەشۆ بەرخۆدانیان دەکرد. با ببنە جەنگاوەر و میلیتانێکی ئاپۆیی، ئێمە ئەم هەڵمەتە هەمەلایەنە بۆ بەشداریکردن، دەرکەوتن وەک ئاپۆیی، وەک سەفەربەری و ئامادەکاریی هەمەلایەنە بۆ لە دایکبوونی ٥٠هەمین ساڵ رادەگەیەنین. هەم خۆئامادەکردنی هەمەلایەنەی  تێکۆشانە، هەم خۆئامادەکردنی هەمەلایەنەی بەشداربوون و هەمیش وەک خۆئامادەکردنی هەمەلایەنەی بۆ سەرکەوتن دەزانین. لەمڕەوە بەو خۆئامادەکردنە هەمەلایەنەیە مەزنە، پێویستە ئێوەش بەشداری بکەن، با هەموو کەسێک بەشداری بکات. پێویستە هەموو گەنجان بەشداری لەو جۆرە خۆئامادەکارییە هەمەلایەنەیەدا بکەن. با بزان، ئەوە بوون بە خاوەن شکۆ و کەرامەت و شەرەفێکی گەورەیە، کە وەک شۆڕشگێڕ و جەنگاوەرێکی ئاپۆیی و وەک گەنجێکی تێکۆشەر و جەنگاوەری حیزبەکەمان بژین. داوای ئێمە ئەوەیە و بەم شێوەیەیە.

"چەند لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەیت بەو رادەیە راست و دروست بەشداری دەکەیت"

دەبێت تۆ بزانیت، کە شۆڕشگێڕی و جەنگاوەری، گەنجی ئاپۆیی هۆشیاری و هۆشمەندیی دەوێت، ئیرادە و ورە، ئازایەتی و فیداکاریی دەوێت. لەبەر ئەوەش بۆ ئەوەی ببیتە گەنجێکی ئاپۆیی، بۆ بەشداریکردن لە ناو پارتی ئاپۆیدا، پێویستە تۆ هۆشیار بیت، فێر ببیت،  بخوێنیت و لێکۆڵینەوە بکەیت. تۆ ڕێبەر ئاپۆ دەخوێنیتەوە، تۆ هی لایەنی پاراستن و بەرگریەکان دەخوێنیتەوە، تۆ شیکارییەکان و  وردەکاریەکان دەخوێنیتەوە. لەو رووەوە لە خۆت بپرسە، کە تۆ چەند دەخوێنیتەوە؟ چەند کتێبت لە ڕێبەر ئاپۆ خوێندووەتەوە؟ چەند شیکاریی رێبەر ئاپۆت سەیر کردووە؟ ئه گه ر تۆ نەتخوێندبێتەوە، ئەوا ئەوەی تۆ دەیزانیت کەمە. زانین و هۆشیاریی سەر ژیانت کەمە، دەبێت بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە رێبەر ئاپۆ تێبگەیت، بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بناسیت، بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی بتوانیت بگەیتە ئاستی هۆشیاری و هۆشمەندیی ژیانی ئازاد. بخوێنەرەوە تاوەکو تۆ ئەو هێزەى هەست و رامان بەدەستبهێنیت، بخوێنەرەوە تاوەکو تۆ لە راستیی ژیان تێبگەیت و فێر ببیت.

ژیانی ڕاست چییە؟ ژیانێکی خۆش چییە؟ ژیانی باش چییە؟ ماف  دادپەروەری لە کوێیە؟ بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی تۆ ئەمانە فێرببیت،  لەسەر ئەم بنەمایە بەشداری بکە. هەتا زیاتر لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەیت، زیاتر بەشدار دەبیت، سەرکەوتووتر دەبیت. ئەگەر نەخوێنیتەوە، لێکۆڵینەوە نەکەیت، هەر چییەک بکەیت نازانیت بە دروستی چی و چۆن بکەیت، ناتوانیت بە سەرکەوتوویی رێ بکەیت، ناتوانیت زۆر و لە سەختیدا تێکۆشان بکەیت. بۆ ئەوە دەبێت تۆ بخوێنیتەوە. دەبێت لێکۆڵینەوە بکەیت، تێبگەیت، تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ واتە سەرەتای جێبەجێکردنی سەرکەوتووانە. ئەوەی تری دەمێنێتەوە بۆ پراتیک و کردار، بۆ ئافرێنەری و خوڵقکاری. بۆ ئەوەش دەبێت مرۆڤ بگاتە ئەو ئاستە بۆ ئافراندن و خوڵقکاری.

سەیری دەورووبەری خۆت بکە. دوژمنی فاشیست، کۆلۆنیال، داگیرکەر و جینۆسایدکار بۆ ٢٤ کاتژمێریش راناوەستێت. دەڵێن، ئاو دەخەوێت، بەڵام دوژمن ناخەوێت، دوژمن ناخەوێت. بەڕاستیش هێرشێکی تەواوەتی و قورس و چڕ دەکاتە سەر باکوری کوردستان. هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوا، هێرش دەکاتە سەر باشوور، لە ئەوروپا هێرش ئەنجام دەدات، لە هەر شوێنێک کورد هەبێت هێرش دەکاتە سەریان. ئەوەندەی هێرش دەکاتە سەر کوردە ساخ و زیندووەکان بەو ئەندازەیەش هێرش دەکاتە سەر کۆچکردووەکانیان.  گۆڕەکان لەناودەبات، هەموو جۆرە هێرشێکی دڕندانەیان لە دژ ئەنجام دەدات. خەڵک دەکوژێت و دەڵێت، لە هەرکوێ کورد هەبێت لەناویان دەبەین. بەرزترین دەنگ هاونار دەکات و دەڵێت، کورد نەماوە، کورد تەواو بووە. لە پێش هەموو شتێکەوە دەیگوت قەندیل وێران دەکات؟ بۆ ئەوەی کوردستان بە تەواوەتی بسڕێتەوە، بە هێز و توانای ئەمریکا، ناتۆ و هەموو هێزە ئیمپریالیستە سەرمایەدارەکان هێرش دەکات بۆ ئەوەى کوردبوون و کوردایەتی لە ناو ببات، بیانسڕێتەوە، بە بێ ئەوەی گوێ بە هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی و یاسایی بدات، زۆر سوکانە هێرش دەکات. ئەشکەنجە و گۆشەگیریی سەر ئیمراڵیی سەخت و چڕ کردووە.

تاکو دێت ئەشکەنجەی فاشیستی لە زیندانەکاندا پەرەدەسێنێت. بە هەزاران و دەیان هەزار مرۆڤی کورد و سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر و لاوان و ژنانی کوردی خستووەتە زینداندان و دەیانچەوسێنێتەوە و قورسترین زوڵم و ئەشکەنجەیان لە دژ ئەنجام دەدات. هەموو ڕۆژێک دژی کوردان ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات. هەڵدەکوتێتە سەر ماڵ و حاڵیان، دەیانکوژێت، بە چەکی کیمیایی هێرش دەکاتە سەر گەریلا، هەموو ڕۆژێک ئەشکەنجەیان دەدات، کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، هێرشی داگیرکەری ئەنجام دەدات. هەموو ئەوانە بە بەس نازانێت و هەموو جۆرە سووکایەتیک دەکات، سیخوڕی پێشدەخات، لەشفرۆشی پێشدەخات، پەرە بە بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەدات، گروپی چەتەیی بۆ ماددەی هۆشبەر و سیخوڕی پێکهێناوە. ئایا ئەوە بەو شێوەیە و لەو چوارچێوەیەدا ڕوون نەبووەتەوە؟ رێکخستنی تایبەتی دروستکردووە تاوەکو لە هەموو روویەکەوە ناشیرینترین جۆری سوکایەتی ئەنجام بدەن. ئەی بەوەش نەدۆزرایەوە؟ ئەو بابەتانە زۆر ڕوونن، هیچ کەسێک نەماوە هێرشی نەکاتە سەر. هەموو جۆرە سووکایەتییەک دەکات. کاری شۆردنەوەى مێشک دەکات و هونەرمەندانی ساختە دروست دەکات و لە شەقامەکاندا سوکایەتیان پێ دەکات تاوەکو هۆشمەندیی و بیر و یادگەى مێژوویی ئێمە لە ناو ببات و ئەوەش لە رێگەى شۆردنەوەى مێشکەوە ئەنجام دەدات. قسەکردن بە کوردی قەدەغە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەسانە لینچ و بێکەسکوژ بکات، کە بە کوردی قسە دەکەن. هەموو ڕۆژێک پەلامار و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان ئەنجام دەدات. هەموو ڕۆژێک چەند کرێکارێک دەکوژرێن. بەڕوونی ڕایگەیاند، ئەوان لە رۆژگاری ئەمڕۆدا مافی ژیان بە گەلی کورد نادەن. بەرامبەر هەمو ئەو شتانە هیچ نییە، کە ئێمە بیڵێین؟.

ئەم دوژمنە فاشیستە پاکتاوکارە هەم هێرش دەکاتە سەر هەموو بەها مرۆییەکانمان و هەم هێرش دەکاتە سەر سروشتەکەشمان. دارستانەکانمان دەسوتێنێت و دارەکانمان دەبڕێتەوە و دەیەوێت کوردستان بە سروشت و کۆمەڵگاکەیەوە لە ناوببات. بەو رادەیە دەیەوێت شوێن پێ و شوێنەواری کورد لەم جیهانەدا نەمێنێت. ئێمە ئێمە هیچیان لەگەڵ نەڵێین؟ ئەی ئێمە بەرهەڵستی و بەرخودان ناکەین؟ بە دڵنیاییەوە و بێگومان ئێمە بەرگری و بەرەنگاری دەکەین. ڕێبەر ئاپۆ ٥٠ ساڵ پێش ئێستا ئەو بەرخۆدانەی دەستپێکرد. ئەوە پەکەکە ماوەی ٤٤ ساڵە بەرخۆدانێکی وەها ئازایانەی بەرز و بڵند بەڕێوەدەبات، هێرشی قڕکردن و پاکتاوکاریی فاشیستییەکان چەند توندتر و دڕندانەتر دەبێت، بەرخۆدانیش قارەمانانەتر دەبێت. گەنجانی کورد، گەلی کورد، ژنانی کورد، لە دژی هەموو جۆرە فاشیست و داگیرکەری و زوڵم و بکوژ و ستەم و پاکتاوکارییەک بەرخۆدانێکی باڵای مرۆیی دەکەن. بەو جۆرە بەرخۆدانە، ئێمە پێشکەوتنێکی گەورەمان دروست کردووە. بەرخۆدانی زیندانی ئامەد، فاشیزمی ١٢ی ئەیلولی تێکشکاند. مەزڵومەکان، کەمالەکان، خەیرییەکان و ساراکان و عەلی چیچەکەکان فاشیزمی ١٢ی ئەیلولیان بەزاند. لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤دا بە هەڵمەتی گەریلایی گورزی قورس لە دوژمنە فاشیستە پاکتاوکەرەکان درا.

سوپای تورک، کە خۆی بە دووەم سوپای ناتۆ لە جیهاندا ناودەبات، ئەوی، کە بەرامبەر گەریلاکانی کورد تێکشکا، هەر ئەو سوپایە بوو. ئەو هیچ دەسەڵاتێکی نەماوە. لە پرۆسە و قۆناغێکی وەهادا دەیان حکومەت لەناوچوون و دەیان جەنەراڵ لە ناوبران. کاریگەریی سوپا لەسەر کۆمەڵگا و سیاسەت ژێروژوور کرا. شۆڕشی ژنان پەرەی سەند، تێکۆشانی ئازادیی ژنان سەریهەڵدا و ڕاپەڕینەکان روویاندا.

'ئێوە لە ڕیزەکانی پێشەوەدا ئەرکە قورسەکانتان جێبەجێ دەکەن'

گەلی کورد هەموو پەیوەندیەکانی لەگەڵ سیستمی قڕکردنی فاشیستدا بڕیوە. شۆڕشی زیندووکردنەوەی نەتەوەیی وەک گەورەترین شۆڕش لەسەر بنەمای ئازادیی کورد پەرەی سەند. ئێستا کە ماوەی ٢٤ ساڵە لە دژی هێرشە پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەکان خۆڕاگری دەکەین، ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای گۆڕانی پارادایمی تیۆریی، بەرخۆدانی لە دژی پیلانگێڕییەکە پەرەپێداوە. بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای بەرخۆدانی ئیمرالی ٢٣ ساڵە وەک بزووتنەوەیەکی جەماوەری و وەک رێکخراوێکی ژنان و گەنجان لە بەرخۆدانێکی بوێرانەداین. ئێمە بە بەردەوامی هێزە پیلانگێڕە نێودەوڵەتییەکانمان شکست پێهێناوە. پیلانگێڕەکان خۆیان ناچار بوون دان بەوەدا بنێن کە چاوەڕوانی ئەو جۆرە بەرخۆدانە ناکەن، کە لە پرۆسەیەکی ئاوای بەرخۆداندا لە شەنگال و ڕۆژاڤا و باشور و باکور ئەلقاعیدە و داعشـان تێکشکاند. ئێمە هەموو جۆرە چەتەیەکی فاشیستی بکوژی ئیخوان موسلیم و فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەمان بەرەو شکست بردووە و بێچارە کردووە. ماوەی ٦ ساڵە قارەمانانە لە دژی پیلانی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە خۆڕاگری دەکەین. ئەوەی تێکشکان گەلی کورد نەبوو، خودی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بوو. فاشیزمی ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی کەوتە تەڵەی خۆیانەوە. خۆی هەرەسی هێنا. ئێستا لە کۆتایی ژیانیدایە. ڕێپێوانێکی قارەمانانەی پەکەکە هەیە کەواتە، ئایا تۆ بەشداری لەم جۆرە بەرگریاکاریە ناکەیت؟ ئایا تۆ ناچیتە ڕیزی ئەم جۆرە بەرگریکردنەوەیەدا؟ ئایا ئێوە لە چوارچێوەی بەرخۆدانی شەرەفدا بەشداری لە ڕێپێوانی ئازادی مێژووییدا ناکەن؟ ئایا ئێوە بە سەرکەوتوویی بەشداری ناکەن لە بەجێهێنانی ئەرکی پێشەنگیتان. ئەرکی گەنجان، ئەرکی نیشتمانپەروەری؟ بە دڵنیاییەوە تۆ بەشدار دەبیت. بێگومان جێی خۆتان لەم بەرخۆدانەدا دەگرن. ئەم تێکۆشانە مەزنە شوێنی تۆشی تێدا دەبێتەوە و تۆش بەشدار دەبیت. بۆ ئەوەی ئەم تێکۆشانە بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێت، ئێوە لە ڕیزەکانی پێشەوەدا ئەرکە قورسەکانتان جێبەجێ دەکەن. گەنجی کورد بە واتای گەنجێکی بەم شێوەیە دێت. وەک گەنجێک تەنیا سەرکەوتن بەم شێوەیەیە و ئەگەر سەرنج بدەن بەرخۆدان لە هەموو دەڤەرێکە.

ئەم دوژمنە فاشیست و داگیرکەرە بە سوکایەتی و زوڵم و ستەم و قەتڵوعام و دڵڕەقی و ئەشکەنجەوە هێرش دەکات، هیچ وەڵامێکی ئێمە لە بەرانبەر هێرشەکان نییە؟ ئایا ئێمە دەمانەوێ بەو شێوەیە کە دەیانەوێت لەناومان ببەن، بژین؟ ئایا ئێمە بۆ هەبوونمان دەست بە بەرخۆدان دەکەین، ئایا ناچینە ناو گەڕان بەدوای ئازادیدا؟ ئایا ئێمە هیچ قسەیەک یان کردارێکمان نییە دژی ئەو هێرشانە؟ ئایا ناتوانین بە وڵامدانەوە، دوژمن تێبگەیەنین؟ پێویستە ئەمە بزانین. ئێمە پێویستە ئەم ڕاستییە بە باشی ببینین. لە نێو سیستەمی ئەمڕۆدا هیچ دەرفەتێک بۆ ژیانێکی ئازاد و سیستەمێکی دیموکراتی بەدی ناکرێت. دەرفەتەکان بۆ برایەتی و ژیانی ئازاد لەناوبراون. ئەوان بە ڕوونی دەڵێن کە داهاتوومان تاریک دەکەن. و ڕەگمان دەردەهێنن و لەناومان دەبەن. کەوایە تۆ هیچ هەڵوێستێک لەدژی ئەو دوژمنە پیشان نادەیت کە دەیەوێت لەناوت ببات؟

تۆش بەشدار ببە، وەرە سەر شاخ و ببە بە گەریلا

ئایا تۆش ناڵێیت منیش هەم؟ ئایا تۆ خەباتێک ناکەیت. بەرامبەر ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەناوت ببەن، هەڵوێستێک پیشان نادەیت و دەست و قاچیان ناشکێنیت؟ پێویستە پیشانی بدەیت. بۆ ئەوەی ببینن کەسانێک هەن بەرگری و بەرخۆدان دەکەن. لە چیا و دەشت و شار لە هەموو شوێنێک ژنان و گەنجان و کرێکاران و ڕەنجدەران و جەماوەری گشتی بەرخۆدان دەکەن. لە هەمووی گرنگتر گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە بەرخۆدانیان. لە دەرسیم سەرحەد و مێردین و ئامەد بەرخۆدانیان کرد. لە بۆتان و زاگرۆس بەرگری دەکەن. لە وەرخەلێ و زەندورا و مام ڕەشۆ و گردی کارتال بەرهەڵستی دەکەن. لە ئاڤاشین و مەتینا و هەموو شوێنێک بەرگری دەکەن. باشە تۆش لەم بەرخۆدانەدا جێی خۆت ناگریت؟ ئایا تۆش نابیتە هەڤاڵی شەهیدانی وەرخەڵ، زەندورا، مام ڕەشۆ؟ پێویستە ببیتە هەڤاڵ. تۆش بەشدار ببە، وەرە سەر شاخ و ببە بە گەریلا. بە دەستی گەریلا پەروەردە ببە. لە شارەکان پاراستنی جەوهەری ئەنجام بدە. خۆت پەروەردە بکە و ڕێکبخەرەوە و تێکۆشان بکە. لە بەرانبەر ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لەناوت ببەن، بۆ هەبوونی خۆی وڵام بدەرەوە. زۆر کەس هەن کە وڵام دەدەنەوە، تۆش هاوکاریان بە. تۆش تێبکۆشە و بەشداری ئەم شەڕە بکە و بەشداری بکەن لە شەڕی ئازادیدا و ببن بە ئەندامی ڕێپێوانی ئازادی. ئێوەش شەرەف و شکۆ بپارێزە. شوێنی خۆت بگرە لە کاروانی شەهیداندا. لەم خەباتەدا هیچ شوێنێک نییە بۆ بێچالاکەکان و نەکەونە ناو هەڵەوە و نە شێوەیەکی تاکەکەسی نەجووڵێنەوە. بە شێوەیەکی ڕێکخراوەیی خەبات پەرە پێبدەن و بۆ سەرکەوتن تێبکۆشن. وەک چۆن ئەو کەسانەی تا ئێستا خەباتیان کردووە، ڕێبەر ئاپۆ، پارتەکەمان، شەهیدە پاکەکانمان سەرکەوتوو بوون، ئێوە ئەو دەستکەوتانە دەبینن. لەخەباتێکدا بەو شێوازەدا جێگەی ئێوەش لەسەر ئەم بنەمایانە دەبێت. بە هیچ شێوەیەکی دن نابێت. شەڕی چەکداریی گەل کە بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەرێوەدەبرێت، سەرکەوتنی گەورەی لە تێکۆشانی ئازادیدا بەدەستهێنا کە بە باجێکی قورسەوە بەدەستهاتووە. پێویستە ئێوەش ڕۆڵتان لەم سەرکەوتنەدا هەبێت. دەبێت شوێن و کاریگەری تۆش هەبێت لەم سەرکەوتنەدا. نابێت بڵیی  خەبات لە کوێیە، تێکۆشان لە هەموو شوێنێکدایە. لە چیاکان، لە دەشتەکان، لە شار، لە هەموو شوێنێک و بە هەموو شێوەیەک تێکۆشان دەکرێت. بە ویست و قسەکردن و هونەر و لەهەمووی گرنگتر بە سیاسەت و ڕێکخراوەیی و شەڕ دەبێت. ئەمڕۆ شەڕ لە وڵاتەکەماندا هەیە. لە هەر چوارپارچەی کوردستان شەڕ هەیە و بە شێوەیەکی سەخت بەردەوامە. هەموو ڕۆژێک لە دەیان شوێن شەڕی قورس لە ئارادایە. تێکۆشانێکی گەورە هەیە. پێویستە هەموو کەسێک بەشداری لەم تێکۆشانە گەورەیەدا بکات و نەلێن چۆن و لەکوێ بەشداری بکەم؟ هەموو شوێنێک شوێنی بەرخۆدانە، تەنها خۆشت بوێ، بگەڕێ بۆ ئەوەی بتوانیت بەشدار ببیت. ڕوونتر دەڵێم بەشداری هەپەگە و یەژا ستاردا بکەن. شەرەفی بوون بە گەریلا بەدەستبهێنن. ببە بە قاڕەمانێکی و لەژێر فەرماندەیی زیلان بجەنگە، ببە بە میلیتانی سوپایەکی قاڕەمان، ببەرە شەڕڤان، ببە بە میلیتانی فیدایی گەریلای ئاپۆیی. گۆڕەپانی خۆپاراستن فراوان بکەن. ڕێبەر ئاپۆ وتی: "با گەریلایەتی دەشت پەرەدەدەین" هەروەها دەرفەتی تێکۆشان هەیە. چونکە دوژمنی فاشیست چەتەی لە شارەکانداا ڕێکخستووە و پۆلیسی ڕێکخستووە و جاشی ڕێکخستووە و خۆیان چەکدار کردووە و بوونەتە چەتە و هەموو جۆرە هێرشێکی دڕندانەیان ئەنجامداوە بۆ تێکشکاندن و لەناوبردنی نیشتمانپەروەران و شۆڕشگێڕان. بۆ ئەوەی کۆمەڵگا بترسێنن. هۆشیاربن، خۆتان ڕێکبخەن و دژی ئەو کەسانە بجەنگن کە بە چەکەکانیان هێرش دەکەنە سەرتان. ئەمە خۆپاراستنە، بەرگریکردنە. هەموو شار بکەنە مەیدانی جەنگ، ئەنجومەنی جەنگ دروست بکەن. وەڵامی ئەو کەسانە بدەوە کە هێرش دەکەنە سەرتان، شەڕ بکەن، ڕۆژ بە ڕۆژ تێکۆشان بکەن. گەنجان ناتوانن نابەرپرسانە هەڵسوکەوت بکەن، پێویستە دوور لە تێکۆشان نەبن. ئەگەر شەڕ نەکەن، ناتوانن داهاتوو بەدەستبهێنن، بەڵام ئایندە بۆ کورد پرسی بوون و نەبوونە. داهاتوو بۆ گەنجانە. لەم چوارچێوەیەدا، خەبات بە واتای دروستکردنی داهاتووتان دێت. لەم چوارچێوەیەدا دەتوانم ئەمە بڵێم.

'میراسێکی گەورەی شۆرشگێری گەورەتان هەیە'

گەنجانی شۆرشگێر، دیموکرات، گەلانی بەڕێزی تورکیا، نوێنەری ئەمڕۆی ئێوە بزوتنەوەی گەورەی وەک دەڤ – گەنچە، کە پێشەنگی گەورەی گەنجان و لە هێڵی ماهیر، دەنیز و ئیبراهیمدا خەبات دکەن.

ئەوانەی کەرامەتی خۆیان دەپارێزن، شەرەفی قارەمانێتی دەپارێزب. تۆش دەبێ شەڕ بکەیت. کەواتە بیرمان نەچێت کە میراتێکی گەورەی شۆڕشگێڕانەت هەیە .مێژووی خۆت باش فێربە. لە لایەکی دیکەوە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بێ هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی برا و گەنجە کوردەکەت دەکوژێت. بە هەموو جۆرە هێرشێکی دڕندانەدا هێرش دەکاتە سەر ژنان و کچان و پیاوانی کورد. دەڵێت لەناوی بەرن، هەڵوەشینە. پێویستە شتێک دژی ئەوە بڵێیت. تۆ بەڕاستی پێویستە بزانیت چۆن برایەتی بکەیت. وەک ماهیر و ئیبراهیم و دەنیز دەبێت ئەوە بزانیت کە لە هەموو لایەکەوە لەگەڵ کورد و برایەتی و هەڤاڵتی و لەدژی زوڵم و ستەمە و تیرۆر و زوڵم و ستەمە فاشیستانە بکەن. داهاتووت تاریکە. ئەمڕۆ ئەو هێرشانە لە دژی کورد ئەنجام دەدرێت. دەوترێت لە شەڕی ٤٠ ساڵەی دژی پەکەکەدا ٤ تریلیۆن دۆلار خەرج کراوە. ئەم ٤ تریلیۆن دۆلارە لە گیرفانی تۆوە دەرچووە. هاتووەتە دەرەوە داهاتووکەتان تێکدەچێت. ئەم شەڕەی کە ئاکەپە و مەهەپە بەڕێوەی دەبەن، داهاتووتان تاریک دەکات. پێویستە ئێدی راستیەکان ببینن. بە هەموو ڕێبازێک و زمانێک وڵامی تیرۆری فاشیست بدەنەوە.

' بەو زمانەی کە لێی تیدەگات وڵامی دوژمن بدەرەوە'

لەلایەکی دیکەوە گەنجانی جزیر، سور، نوسەیبین، شڕنەخ، گەڤەر و ڤارتۆ تاوەکو دێرک، گەنجانی شارەکانمان بە قاڕەمانی لەدژی هێرشەکان بەرخۆدانیان کرد. بەڵی، هێرشەکان قوڕس بوون. بەڵام قاڕەمانیەکی گەورە ئەنجامدرا. بە پێشەنگایەتی زەریا، ئاخین، چیاگەر، خەبات بەرخۆدان ئەنجامدرا. بەرخۆدانی مێژوویی بەڕێوەبرا. گەورەترین هەڵوێستی قاڕەمانانە وەک دروشمی 'چوک دانادەین'ی محەمەد تونچ و ئاسیا یوکسەل بوو.

لە کۆتاییدا دەڵێم جەژنی دامەزراندنی پارتەکەمان لە هەموو گەنجان و هەڤاڵانی کورد پیرۆز بێت. بانگەوازیمان لە هەموو گەنجان ئەوەیە کە لە پەنجا ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەرتیدا زیاتر بەشداری لە کاروانی ئازادی ئاپۆییدا بکەن، ببن بە میلیتانی ئەم کاروانە و بە بەهێزی و پێشەنگایەتی. سەرکەوتن بەشی ئێوەیە."

ف.ق/ژ.ت