کۆنگرا ستار: هێرشبەرەکە هەرکێیەک بێت، بکوژەکە دەوڵەتی تورکە

کۆنگرەی ستار رایگەیاند، هێرشبەرەکە هەرکێیەک بێت، بکوژی کۆمەڵکوژیەکەی پاریس دەوڵەتی تورکە و وتی، هێزی جەوهەری خۆمان زیاتر بکەین.

کۆمیتەی پەیوەندی و هاوپەیمانێتیەکانی کۆنگرەی ستار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " لە پاریس لە هێرشی تیرۆریستیدا سێ کورد شەهید کران. بکوژ لە شوێنی جیاواز ئەو سێ کەسە کوردەی کردووەتە ئامانج و تەقەی لێیان کردووە، سێ کەسی دیکەشی بریندار کردووە. بۆیەش هێرشەکە لە نەژادپەرستی زیاتر کە بەرپرسان وا دەڵێن، کۆمەڵکوژیەکی سیاسیە کە تەڤگەری ئازادی کورد کراوەتە ئامانج."

'پێویستە بکوژە راستەقینەکان رادەست بکرێن'

بەردەوامی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛

"بەر لە ١٠ ساڵ کۆمەڵکوژیەکی هاوشێوە لەلایەن هەوڵگری تورکەوە ئەنجامدرا و ساکینە جامسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە شەهید بوو. دوێنیش یەکێک لە پێشەنگەکانی ژنانی کورد بەناوی ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی) شەهید بوو. نزیکەی ٣٠ ساڵە بۆ ئازادی ژن و گەلەکەی تێدەکۆشا. باوەڕ ناکەین کە هونەرمەدی کورد میر پەروەر و چالاکوان کزل و ئەمینە کارا بە رێکەوت شەهید بووبێتن.

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا هۆکاری ڕاستەقینەی کۆمەڵکوژییەکەی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ دەشارنەوە و بەم شێوەیەش بەرپرسیارن. خاوەنداری لە بکوژی راستەقینە کرد و و ڕێگەی بۆ کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس کردەوە. گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد چاوەڕێی ئەوەن دوو کۆمەڵکوژییەکە بخرێنە ڕوو و دادپەروەری جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئەگەر هێرشبەرەکان پارێزراو بن، شەرمەزارکردنی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا و نوێنەرانی دیکەی دەوڵەت بەتاڵە.

'پاراستنی جەوهەری ژنان بەهێز بکەین'

کێ هێرشبەر بێت، ئێمە بکوژەکە دەناسین'

نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر دەوڵەتی تورک سەرکردەکانی بزووتنەوەی ژنانی کوردی شەهید کرد. کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس سەرەتای هێرشە ستراتیژیەکانە بە ئامانجی بنبڕکردنی ژنان لە شۆڕشی کوردستاندا. دەوڵەتی فاشیستی تورک بە باشی ئاگاداری ڕۆڵی تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردە لە بەرخۆداندا. دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دروشمی شۆڕشی ژنانە کە لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

حکومەتی تورکیا بە مەبەستی شکستپێهێنانی شۆڕشی ژنان پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنانی کورد دەکاتە ئامانج و شەهیدیان دەکات. ئێمە وەک کۆنگرەی ستار کە بزووتنەوەی ژنانی کورد لە رۆژاڤا و سوریا، دەوڵەتی مرۆڤکوژی تورک و کوشتنی ژنان بۆ مەبەستی سیاسی شەرمەزار دەکەین. جارێکی تر داوا لە حکومەتی فەرەنسا دەکەین کە کوشتنی ئەمینە کارا، میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزل ئاشکرا بکات، لێکۆلینەوە لە ئەنجامدەران بکات و دادپەروەری نەکاتە قوربانی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتی و سیاسییەکان.

سەرەڕای هەموو هێرشە فاشیستییەکان، ئێمە بە بڕیارین کە شۆڕشی ژنان و ژیانێکی ئازاد بنیات بنێن. ئێمە ڕێگە نادەین دەوڵەتی تورک و سەربازە بەکرێگیراوەکانی هەڤاڵەکانمان بکوژن، رێبەریاتەی شۆڕشگێڕانەی ژنان و خەباتمان لەناوببەن.

بانگەوازی لە ژنانی جیهان، چالاکوانانی دژی کاپیتالیست و دژە فاشیست و کەسانی ئازادیخواز دەکەین کە لە بەرامبەر هێرشی دەوڵەتی تورک کە بە مەبەستی قڕکردنی کورد ئەنجامی دەدات، بێدەنگ نەبن. پێویستە پشتگیری نێونەتەوەیی و خۆشکایەتی شۆڕشگێری و پاراستنی جەوهەری ژنان بەهێز بکەین."

ف.ق