کەسایەتییەکانی باشووری کوردستان بۆ بەریتانیا: دەبێت پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت

دەیان کەسایەتیی باشووری کوردستان نامەیەکیان بۆ بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نارد و رایانگەیاند، دەستنیشانکردنی پەکەکە وەک "رێکخستنی تیرۆر" تەنها سوودی بۆ رەوایدان بە گوشارەکانی دەوڵەتی تورک دەبێت.

لە نامەکەدا بۆ بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هاتووە، پەکەکە بە هیچ شێوەیەک هێرشی نەکردووەتە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا، بەڵام سەرباری ئەوەش لە ساڵی ١٩٩٧دا لەلایەن ئەمریکاوە خرایە "لیستی رێکخستنە تێرۆریستییەکان"ەوە و راشیانگەیاندووە، "ئەمریکا تەنها بۆ ئەوەى دڵی تورکیا خۆش بکات پەکەکەى خستووەتە لیستی رەشەوە".

لە نامەکەدا هاتووە، تورکیا لە رێگەى دەستووری بنەڕەتییەوە نکۆڵی لە بوونی ٢٥ ملیۆن کورد و گەلانی تری غەیرە تورک دەکات و ئەوەش بە بیرهێنرایەوە، کە هەموو کەس بە "تورک" دەزانرێت.

"تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان بووە پاڵپشتیکاری تیرۆر"

لە ناکەمدا ئاماژە بەوەکراوە، تورکیا بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەریی ئەردۆغان بووەتە دەوڵەتێک، کە پاڵپشتی لە داعش، ئەحراری شام، بەرەی نوسرە و گروپە تیرۆریستییەکانی تر دەکات و راشیانگەیاندووە، "ئەردۆغان ئەو گروپانەی لە لیبیا بۆ ئامانجە داگیرکەرییەکانی و لە سوریا لە دژی کوردان بەکارهێنا، کە کورد لە سوریا لەگەڵ ئەمریکا داعشیان تێکشکاند".

پەکەکە لە دژی سیاسەتی نەژادپەرەستی تێکۆشاوە

کەسایەتییەکانی باشووری کوردستان رایگەیاندووە، پەکەکە بۆ ئەو مافانە، کە "خودا" بە کوردی داوە تێکدەکۆشێت، بەڵام لە رێگەى دەستووری بنەڕەتیی نەژادپەرەستی تورکیاوە نکۆڵی لەو مافانە لێدەکرێت و ئەوەشیان راگەیاندووە، "پەکەکە بۆ پێشگرتن لە هێرشەکانی تورک و راوەستاندنی سیاسەتی نەژادپەرەستانەى تورک لە دژی کورد، تێکۆشاوە".

پەکەکە زۆر جار نییەت و نیازی باشی خۆی سەلماندووە

رۆشنبیران لە نامەکەیاندا سەرنجیان خستە سەر نامەیەکی جەمیل بایک لە بەڕێوەبەرایەتیی پەکەکە، کە لە تەممووزی ٢٠١٩دا لە رۆژنامەى واشنتۆن پۆست دا بڵاوکرابوویەوە و باسی ئەوەیانکردووە، کە بایک ئەوەى بە بیرهێناوەتەوە؛ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رێگەى ئاشتییانەوە زۆر جار ئاگربەستی راگەیاندووە. لە نامەکدا ئەوەش هاتووە، "بەڵام تورکیا هەموو جارێک نییەتی باشی کوردانی رەتکردووەتەوە و درێژەى بە شەڕی قورسی خۆی لە دژی کورد داوە".

"دەبێت بۆ کۆتایهێنان بەو دۆخە دژوارە پەکەکە لە لیستەکە دەربهێنرێت"

لە بەشێکی تری نامەکەدا هاتووە، دانانی پەکەکە لە "لیستی رێکخستنە تیرۆریستییەکاندا" دەبێتە هۆی بەردەوامیدان بە شەڕ و راشیانگەیاندووە، هەر وەک بڕیاری دادگای باڵای بەلجیکا لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا دەبێت پەکەکە لە لیستی "رێکخستنە تیرۆریستییەکان" دەربهێنرێت. لە نامەکەدا ئاماژە بە گرنگیی رۆڵی چاوەڕوانکراوی ئەمریکا بۆ ناوبژیوانی کراوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕی نێوان تورک و کورد بهێنرێت و چارەسەرییەکی هەمیشەیی سیاسی دابنرێت و عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت، بۆیە گرنگە بە وەها رۆڵێک هەستێت.

"هێشتنەوەى ناوی پەکەکە لە لیستەکەدا تەنها رەوایی بە گوشار و زۆردارییەکان دەدات"

لە کۆتایی نامەکەدا هاتووە، دەتوانرێت بە پشتیوانی ئەمریکا کۆتایهێنان بە شەڕ بهێنرێت و پێکەوە ژیانی تورک، کورد و گەلانی تر بەدی بێت و ئەوەشیان راگەیاندوە، "ئێمە لەو بڕوایەداین، هێشتنەوەى ناوی پەکەکە لە ناو لیستی "رێکخستنە تیرۆریستییەکاندا"، تەنها سوودی بۆ رەوایدان بە گوشارەکانی تورکیا بۆ سەر کوردان دەبێت".

ناوی کەسایەتییەکانی باشووری کوردستان کە نامەکەیان ئیمزا کردووە:

١ – د. کامەران بەرواری، مامۆستا لە زانکۆی دهۆک، عێراق

٢ – د. جەبار قادر، سەرۆکی کۆلێژی پەروەردە. زانکۆی کۆیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆڵەندا

٣ – د. سیڤان سەعید، یاریدەدەری مامۆستا بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زانکۆی شانکسی لە چین

٤ – د. محەمەد کیانی، پزیشک، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق، بەریتانیا

٥ – د. فایەق گوڵپی، پزیشک، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق، هەرێمی کوردستان

٦ – د. سەربەست نەبی، مامۆستای فەلسەفەی سیاسی – کۆیە – عێراق

٧ – جانێ دیلان، رۆژنامەنووس، واشنگتۆن دی سی ، ئەمریکا

٨ – مەکی ئامێدی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ – ئەڵمانیا

٩ – فاتێح عەبدوڵا عەباس، وەزیری پێشوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٠ – کەژاڵ حەمە رەشید، ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری ناوەندی کورد لە تۆرۆنتۆی کەنەدا

١١ – ئاسیە مەجید – بانکدار، تۆرۆنتۆ – کەنەدا

١٢ – گۆران عەبدوڵا، رۆژنامەنووس، بەڕێوەبەری ماڵپەڕی دەنگەکان، تۆرنتۆ ، کەنەدا

١٣ – پۆکەر ڤیستۆر ، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، زانکۆی یۆرک ، تۆرۆنتۆ ، کەنەدا

١٤ – نێعمەت عەبدوڵا ، پەرلەمانتاری پێشوو، عێراق

١٥ – شوان چاوشین ، ئەندامی ماڵی کورد لە ڤانکۆڤەری کەنەدا

١٦ – محەمەد رانییەیی، ئەندامی ماڵی کورد لە ڤانکۆڤەری کەنەدا

١٧ – فاروق جەمیل سدیدق، وەزیری پێشوو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان – هەولێر – عێراق

١٨ – کەریم بەحری برادۆست، پەرلەمانتاری پێشوو، عێراق، هەولێر

١٩ – سەردار عەبدولکەریم ،  ئەندامی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق – هەولێر

٢٠ – شێخ فازڵ هیرانی – بەڕێوەبەری پێشوو لە حکومەتی هەرێم

٢١ – ئارام رەفعەت، شارەزا لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست – ئۆستورالیا

٢٢ – قادر نادر قادر ، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ – ستۆکهۆلم - سوید

٢٣ – کەمال جەمال موختار ، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ – ئۆپسالا – سوید

٢٤ – جەبار ئەحمەد – ئەندازیاری راوێژکار – هەولێر – عێراق

٢٥ – نەوزاد عەبدوڵا – خاوەنکار – ناشڤیل – تنسی – ئەمریکا

٢٦ – شوان کەریم – خاوەنکار – ناشڤیل – تنسی – ئەمریکا

٢٧ – شیرین موراد – راهێنەر – دنیڤەر – کۆلۆرادۆ – ئەمریکا

٢٨ – بەشدار ئیبراهیم – بانکدار – ناشڤیل – تنسی – ئەمریکا

٢٩ – سروە بۆتانی – مامۆستای ئی ئێس ئێل (ئینگلیزی وەک زمانی دووەم) – سمیرنا – تنسی – ئەمریکا

٣٠ – عەلی کەریمی، نووسەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ – لەندەن – بەریتانیا

٣١ – د. هاوژین مەلا ئەمین ، مامۆستای زانکۆ – سلێمانی – عێراق

٣٢ – ئەکرەم مایی ، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ ، کەنەدا

٣٣ – د. فەیسەڵ سەلیم ، پزیشک – عێراق

٣٤ – زەکەریا هەورامی – چالاکوان – عێراق

٣٥ – کازم مایی – چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ – ئەمریکا

٣٦ – سەرکەوت شەمسەدین – پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق – بەغداد – عێراق

٣٧ – د. سوعاد عەبدولقادر – مامۆستای زانکۆ -  دهۆک – عێراق

٣٨ – د. لەزگین وانلی – پزیشک – عەرەبستانی سعودی

٣٩ – د. محەمەد ئەمین شێخۆ – پزیشک – ئەڵمانیا

٤٠ – د. مستەفا عەبدی – پزیشک – سوریا

٤١ – د. عەبدولباقی محەمەد – پزیشک سوریا

٤٢ – د. محەمەد خەڵەف – پزیشک – رووسیا

٤٣ – د. لوقمان سلۆ، پزیشک – ئۆکرانیا

٤٤ – ئیبشخان مرۆیڤ – رۆژنامەنووس – رووسیا

٤٥ – د. عەبدولسەلام موسا – ئەندازیار – ئەڵمانیا

٤٦ – د. محەمەد عەلی عەبدی – پزیشک – سوریا

٤٧ – د. عەبدولوەهاب – پزیشک – ئۆکرانیا

٤٨ – فەیسەڵ غازی محەمەد – مامۆستای زانکۆ – بەغداد – عێراق

٤٩ – یاسین عەلی ساڵح – نووسەر و سیاسەتمەدار – عێراق

٥٠ – شۆڕش عەلی عوبەیدوڵا مایی – مامۆستا – هۆڵەندا

٥١ – عەبدولعەزیز تەها – نووسەر – فینلاند

٥٢ – ئاوات حوسێن – چالاکوان – ئەمریکا

٥٣ – حوسێن بازیرکی – چالاوان – ئەمریکا

٥٤ – یوسف گالاناسکی – چالاکوان – بەریتانیا

٥٥ – سامان نوح – رۆژنامەنووس – عێراق

٥٦ – د. حەکیم عەبدولکەریم – دەربەندیخان – عێراق

٥٧ – د. یوسف حەسەن – پەیوەندی نێونەتەوەیی – عێراق

٥٨ – عادل عوسمان – چالاکوان – سلێمانی – عیراق

٥٩ – د. فاروق رەفیق – مامۆستای زانکۆ – سلێمانی – عێراق

٦٠ – د. هەڤاڵ کوێستانی – پەرلەمانتاری پێشوو لە پەرلەمانی عێراق – عێراق

٦١ – دلۆڤان بەرواری – نووسەر – هەولێر – عێراق

٦٢ – ئەسما میرزا – چالاکوانی مافی ژنان – دهۆک – عێراق

٦٣ – د. هاشم زرێباری – مامۆستای زانکۆ – دهۆک – عێراق

٦٤ – سەلام بۆسالی – چالاکوان – دانیمارک

٦٥ – بەهزاد سلیڤانی -  چالاکوانی مەدەنی – سوید

٦٦ – بێستون بەرواری – نووسەر – سوید

٦٧ - بەهزاد پیرموسا – مامۆستا – سوید

٦٨ – پالان سارنی – نووسەر – سویسرا

٦٩ – سیامەند هەرکی – نووسەر – سوید

٧٠ – نوهاد رەشاڤان – چالاکوان – هارتلاند

٧١ – سەردار عومەر وەهاب – چالاکوان – فینلاند

٧٢ – سەرکەش کاوە رەحیم – چالاکوان – ئەمریکا

٧٣ – د. عوسمان ئیسماعیل – رۆژنامەنووس – بەریتانیا

٧٤ – بەهمەن حەمە ئەمین عارف – چالاکوان – عێراق

٧٥ – پەروین عەزیز سەعید – چالاکوان – سلێمانی – عێراق

٧٦ – نیاز حامید برایم – هاوسەرۆکی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان – کەنەدا

٧٧ – کرمانج گوندی – مامۆستا – زانکۆی ویلایەیتی تنسی – ئەمریکا

ژ.ت